قه‌یس خزعه‌لی كاندیدی حزبه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراقی ئاشكرا كرد.

ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق له‌ باره‌ی بوونی كاندیدی حه‌شدی شه‌عبی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق رایگەیاند.” ئیمه‌ به‌ ته‌نها هادی عامری به‌ کاندیدی خۆمان ده‌زانین بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.”

له‌و باره‌وه‌، (قەیس خەزعەلی) ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوه‌.”هاوپەیمانێتی فەتح کاریگەری گەورەی لەسەر دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەبێت، ئیمه‌ش له‌ ئێستاوه‌ بڕیارمان داوه‌، كه‌ سەرۆکی رێکخراوی فەتح، “هادی عامری” کاندیدی ئێمەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو له‌ عێراق و لە ئەگەری وەرنەگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران لەلایەن هاوپەیمانێتی فەتحەوە، ئەوا دەبێت ئەوان رەزامەندی لەسەر ئەو کەسە بدەن، کە دەبێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ ئێستادا له‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی نێو عێراق بابه‌ت گه‌رمه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ جڵه‌وی حكومرانی له‌ دااهاتوو ده‌گرێته‌ ده‌ست و كێ زۆرترین متمانه‌ به‌ده‌ستده‌هێنێت، لایه‌نه‌ شیعه‌كانیش ماڵیان له‌ ئێستادا په‌رته‌وازه‌یه‌.”

Back to top button