نەوید زەردی چی به‌ بانه‌ شێروان ده‌ڵێت و چۆن باسی ده‌كات.؟

لاوه‌ گۆرانیبێژه‌كه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دواین ئاهەنگیدا لە وڵاتی سوید کە لە رێگەی هەژمارە تایبەتەکەی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت.” بانه‌ ده‌بێته‌ گۆرانیبێژێكی مه‌زن له‌ ئاستی جیهان.” 

گۆرانیبێژی لاو، (نەوید زەرد) كه‌ لاوێكی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌، له‌ دوا په‌یامی له‌به‌رامبه‌ر به‌شیكی زۆر له‌ هه‌وادارانی، له‌ ووڵاتی سوید، رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ من شتێک لەسەر بانە پێتان دەڵێم، بانە دەبێتە گۆرانیبێژێک لەسەر ئاستی جیهانی و من شانازی بەبانە دەکەم و من بانە گەورە دەکەم بۆ ئەوەی کە کورد بزانێ پێویستیمان پێیە .

ئه‌وه‌ی مایه‌یی پێزانینه‌، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا گۆرانیبێژی لاو، زەردی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی لەگەڵ ” بانە شیروان ” بڵاوکردەوە،کە ئێستا لە تۆڕی یوتیوب ملیۆنێک بینەری تێپەراندووە و یەکەم کاری هاوبەشی ئەم دوو هونەرمەندانە بوو کە زۆرترین قسەی لەسەركرا.

Back to top button