رۆناڵدۆینهۆ هه‌واڵێكی خۆش له‌سه‌ر نیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌.

رۆناڵدینهۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و هاوڕێی نزیكی نیمار داسێلڤا، له‌ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ردا ده‌ڵێت.” كه‌  نیمار ئاماده‌ ده‌بێت بۆ یارییه‌كانی مۆندیال.”

وه‌ك ده‌زاندرێت، یاریزانی به‌رازیلی نێیمار نەشتەرگەری بۆ کراوەو بەهۆی شکانی ئێسکی قاچییەوە ماوەیەکی زۆرە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، مەترسی ئەوەشی لەسەرە بۆ یارییەکانی جامی جیهانی 2018ی روسیا لەگەڵ (سیلیساو) بەشداری نەکات.

کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ژنێف كه‌ بۆ یاریزانی به‌رازیلی رۆناڵدینهۆ ئامادەکرابوو رایگه‌یاند.” کە بەوردی ئاگاداری دۆخی نێیمارە و پێیوایە بۆ یارییەکانی جامی جیهانی دەتوانێت لەگەڵ سەماکارانی سامبا بەشداری بکات.

لەو کۆنگرەیەدا دینۆ ئاماژەی بەوە کردووە، کە نێیمار فاکتەرێکی بەهێز دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە یارییەکانی جامی جیهانی 2018ی روسیا، یاریدەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بدات.

Back to top button