ئه‌و خۆراكانه‌ كامانه‌ن كه‌ دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕه‌نگى میز.؟

زۆرکەس کاتێک دەبینێت ڕەنگی میزەکەی گۆڕاوە دووچاری ترس و دڵەڕاوکێ دەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا زۆر هۆکار هەن کە دەبنە هۆی گۆڕینی ڕەنگی میز،هەندێک لەو هۆکارانەش نیشانەن بۆ نەخۆشی ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک خۆراک هەیە کە دەیخۆیت ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕەنگی میز و هیچ زیانێکیشی بۆسەر تەندروستی نییە.”

‎ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ ڕه‌نگى میز ده‌گۆڕن :- ‎

• چه‌وه‌نده‌ر : خواردنى چه‌وه‌نده‌ر یان خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌ته‌كه‌ى ڕه‌نگى میز په‌مه‌یى ده‌كات. ‎

• گێزه‌ر : مادده‌ى بیتا كاروتینى تێدایه‌ نه‌ك هه‌ر میز به‌ڵكو ڕه‌نگى پێستیش پرته‌قالى ده‌كات . ‎

• پاقله‌ى كوڵاو : خواردنى پاقله‌ى كوڵاو ، ڕه‌نگى میز قاوه‌یى ده‌كات .

‎• ڤیتامینات : زۆر وه‌رگرتنى ڤیتامینات هۆكارێكه‌ بۆ گۆڕینى ڕه‌نگى میز ، به‌تایبه‌تى ڕه‌نگى میز ده‌كات به‌ زه‌رد و سه‌ووز . ‎

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

Back to top button