گۆڕان كۆتایی به ناسنامه‌ی كوردی خۆی هێناو په‌شیمان بوونه‌وه‌ی خۆی له‌شۆره‌شه‌كانی كورد راگه‌یاند و ده‌لێت پێشمه‌رگه عه‌ره‌بی ئه‌نفالكردووه

سه‌ركرده‌یه‌كی گۆران له‌میانی دیمانه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراودا، كه پێده‌چێت ئاماده‌كاری كرابێت و ته‌واوی وته‌كانی له‌لایان گۆڕانه‌وه، بۆ دیاری كرابێت، كۆتایی به‌ناسنامه‌ی كوردی حزبه‌كه‌یان ده‌هێنێت و ده‌لێت ئاشكرایی كرد كه گۆڕان بزووتنەوەکەیان عێراقچییەکی سەرسەختە و بەهۆی گوتارە نیشتمانییە عێراقییەکەیەوە لە بەغدا و بەسڕە ڕێزی لێ دەگیرێت، بەڵام پارتی هەوڵی ڕووخاندنی عێراق دەدات، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” پێشمه‌رگه عه‌ره‌بی ئه‌نفاڵكردووه”.
مه‌حموود ره‌زا په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌ی گۆڕان و پورزای نه‌وشێروان مسته‌فای رێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕان، له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی حزبه‌كه‌ی ( كه‌ی ئێن ئێن) باس له راپۆرت و هه‌واڵی مخابه‌راتی عێراق ده‌كات، كه گوایه چاودێریی ئەو دانیشتنانەیان کردووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندەکانی لە (ئەنقەرە، دۆحە و عەمان) ئەنجامیان داوە، هه‌روه‌ها ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی گۆڕان، هەوڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و ڕزگاربوونی کوردانی باشووری کوردستان لە دەوڵەتی عێراقەی کە بەزۆر پێیەوە لکێندراوە، بە هەوڵی تێکدانی عێراق دەزانێت و دەڵێت: پارتی هێزێکە لە نێو عێراقدا کە دەستوورێکی هەیە و سوێندی یەکپارچەیی عێراقی تێدایە، لە جیاتی ئەوەی بێ عێراقێک دروست بکات کە هەموومان سوودی لێ وەربگرین، زانیاری هەیە کە ڕۆژانە ئەم هێزە دێت عێراق بڕووخێنێت”.
بەرپرسەکەی گۆڕان، سووکایەتی بە هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش دەکات و ڕای دەگەیەنێت کە پێشمەرگە لەو شوێنانەی کە لە داعش ڕزگاری کردوون، بەعسییەکان لە ١٩٨٨ لە گوندەکانی ئێمە چی‌یان کردووە، هەمان شتیان کردووەتەوە، من ناوی ده‌نێم ئه‌نفاڵ و پێشمه‌رگه ئه‌نفاڵی كوردی كردووه” هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەوەی دەڵێ بەهیچ جۆرێک ناتوانین بەغدا چاک بکەین و خۆی بۆ پەرلەمانتاری کاندید دەکات، مونافیقە”.
هه‌ر له دیمانه‌كه‌ی دا ره‌زا كه پورزایی نه‌وشێروان مسته‌فاشه، ده‌شلێـ”شاندی فراکسیۆنی گۆڕان ٥ ئەنداممان لە مانگی ٤ی ساڵی ڕابردوودا سێ بۆ چوار ڕۆژ لەسەر بانگهێشتی چەند پەرلەمانتارێکی بەسڕە، چووینە ئەو شارە، لە بەسڕە ئێمە ئیحتراممان دەگیرێت و لەنێو خەڵکدا کە دەڵێی گۆڕانم، لە بەغدا و بەسڕە ڕێزمان لێ دەگرن، چونکە گوتارەکەمان نیشتمانی عێراقیه”.