پارتی یه‌كه‌می بێ ركابه‌ر ده‌بێت له هه‌ڵبژاردندا
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی په‌یمانگه‌ی كوردستان، كه راپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆ هه‌ڵبژاردنی چاوه‌روانكراوی عێراق، پارتی له پێشه‌وه‌ی هه‌موو لیسته‌كانه‌وه‌یه به جیاوازیه‌كی زۆره‌وه”.
ئه‌م راپرسیه له پارێزگاكانی ” هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك كراوه، پرسیار له دوو هه‌زار و 986 كه‌س كراوه، به‌پێی ئه‌نجامی راپرسه‌كه‌ی پارتی له‌و سێ شاره به‌جیاوازیه‌كی زۆر له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو حزبه‌كانه، لە ریزبەندی یەکەم، یەکێتی دووەم و گۆڕانیش لە ریزبەندی سێیەمدان، هه‌ر به‌پێی ئه‌و ژمارەیەی کە بەشدارییان لە راپرسییەکەدا کردووە، 58%ـی زیاتر گوتوویانە بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن، 27.9% وەڵامی نەخێریان داوەتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنی عێراق ناکەن هه‌ر به‌پێی راپرسه‌كاندا پەیمانگای کوردستان بۆ راپرسی، پارتی بەجیاوازیێکی زۆر لە ریزبەندی یەکەمە و یەکێتی دووەم و گۆڕانیش لە ریزی سێیەمدایە.
ئەنجامەکان بەپێی رێژەی دەنگ و ژمارەی کورسییەکان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
دەنگ بە کام لایەن دەدەیت؟ پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)
پارتی: 41.85%
گۆڕان: 13.78%
یەکێتی: 7.92%
هاوپەیمانی: 4.65%
یەکگرتوو: 4.48%
نەوەی نوێ: 4.42%
کۆمەڵ: 1.95%
پێشبینی بۆ کورسیی حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان
پارتی: 21 – 22
یەکێتی: 7 – 8
گۆڕان: 6 – 7
هاوپەیمانی: 5 – 6
یەکگرتوو: 4- 5
نەوەی نوێ: 3 – 4
کۆمەڵ: 2 – 3
بەشدارانی راپرسی، دووهەزار و 986 کەس و لەو ژمارەیە 69.26% لە رەگەزی نێر و 30.74% لە رەگەزی مێ بەشدارییان کردووە.
پەیمانگای کوردستان بۆ راپرسی لە 2005ـەوە دامەزراوە لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئۆفیسی هەیە، تاوەکو ئێستا 90 راپرسی کردووە.