عه‌بادی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دێته سلێمانی
له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی عه‌بادی له سلێمانی به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه، كه عه‌بادی له‌دوو رۆژی داهاتوو بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات، و رایدهگهێنێت”سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ی، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانێتی نه‌سردا، حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌گاته شاری سلێمانی، بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن”.
سه‌رۆكی لیستی نه‌سر له شاری سلێمانی به ماڵپه‌ری سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه”له پارێزگای سلێمانی پێشوازی و كرانه‌وه‌یه‌كی باش هه‌یه به‌رامبه‌ر لیستی نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كه‌یدا، یان رۆژی چوارشه‌ممه یان پێنجشه‌ممه دێته پارێزگاكه، هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات، پاسه‌وانی پێویست بۆ باره‌گاكانی لیستی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر له پارێزگاكه دابین بكه‌ن”.
سه‌ردانی عه‌بادی بۆ سلێمانی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌كاتێكدایه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی پاش ئه‌وه‌ی كه له‌ناو پارێزگای سلێمانی ئاراسته‌ی داواكانی خۆپێشاندان و سۆزی خه‌ڵكی سلێمانی بۆ عه‌بادی له‌چوارچێوه‌ی مووچه و بایكۆتدا گه‌شه‌ی سه‌ند عه‌بادی بیر له ده‌نگی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كاته‌وه”.