سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان: كورد نه‌ته‌وه نیه و بۆشی نیه یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق پارچه بكات
له‌چوارچێوه‌ی سوكایهتیهكانیان به گه‌لی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد جارێكی تر سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان، هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد و به نه‌ته‌وه ناوی نابات و ده‌لێـ” كورد نه‌ته‌وه نیه به‌ڵكو پێكهاته‌یه‌كی بچووكی ناو عێراقه و سودی له دیموكراسیه‌تی عێراق وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمێكی فیدراڵی هه‌بێت، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی نیه یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بخاته مه‌ترسیه‌وه، به‌گوێی هه‌ندێك هێزی فاشڵی ناسیۆنالیست بكه‌وێت”.
پاش بڵاو بوونه‌وه و هه‌ڵمه‌تی كاردانه‌وه‌كانی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی پورزای نه‌وشێروان مسته‌فا( مه‌حموود ره‌زا) ئه‌ندام په‌رله‌مانی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق كه پارتی به هێنانی داعش تۆمه‌تبار كردوو، بۆ تێكدانی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق” پێشمه‌رگه‌شی به ئه‌نفاڵچی پێناسه كرد، شۆرهشهكانی كوردیشی به زیان پێگه‌یاندنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق پێناسه كردووه، مه‌حموود ره‌زا ده‌لێـ” كاردانه‌وه‌كان هه‌رچیه‌ك بێت ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌مه بزانێت كه كورد نه‌ته‌وه نیه، پێكهاته‌یه‌كی بچووكی ناو عێراقه و سودی له باوه‌ر بوون بهدیموكراسیهتی عێراق وه‌رگرتووه كه هه‌رێمێكی له‌ناو عێراق هه‌یه”.
مه‌حموود ره‌زا ده‌شلێـ” كورد نه‌ته‌وه نیه، نابێت خه‌ڵك باوه‌ر به پارتی بكات وه‌ك حزبێكی فاشلی ناسیۆنالیست و ده‌بێت ئه‌م مۆدێله تێپه‌رێنێت، وه‌ك هاوڵاتیه‌كی عێراقی شانازی به یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بكات، قوربانی بۆ پاراستنی عێراق بدات”.
مه‌حموود ره‌زا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانتان به‌م قسانه كه‌م ناكات، ده‌لێـ” هه‌موو لایانگرانی گۆڕان و هاوادارانی گۆڕان ده‌زانن كه گۆڕان باوه‌ری به ده‌وڵه‌ت و پارچه پارچه‌كردنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق نیه، هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت، كه گۆڕان باوه‌ری به‌عێراق هه‌یه، ده‌شی پارێزێت، بۆیه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته زیاتر له‌لایان ناسیۆنالیسته‌كان، كه هیچ كات گۆڕان نه‌بوونه، خه‌ڵكی گۆڕان خه‌ڵكێكی عێراق و هاوڵاتی عێراقن بهشانازیهوهش”.