محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت هیچ شتێك نامێنێت به‌ناوی عێراق
له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی ( محه‌مه‌دی حاجی محمود) كه ناسراوه به كاكه حه‌مه، رایگه‌یاند”ئه‌گه‌ر كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقدا به‌شداری نه‌كه‌ن، هیچ شتێك نامێنێته‌وه به‌ناوی عێراق و وه‌ك شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه، كۆماری میسری عه‌ره‌بی، ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتووی لێدێت، بۆیه چه‌مكی كه‌مینه و زۆرییه هیچ واتایه‌ك بۆ عێراقێكی یه‌كگرتووه ناهێڵێته‌وه”.
هه‌ر له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ په‌رله‌مانی عێراق كه له شاری سلێمانی بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، حمه‌ی حاجی مه‌حموود له وتاره‌كه‌ی دا ده‌شلێـ”پێویست بوو لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا نه‌كه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ڵامی داواكارییه ده‌ستووریه‌كانی كورد ده‌درایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه رووینه‌دا و ده‌شلێـ”ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به لیستێكی یه‌كگرتوو به‌شداری هه‌لبژاردن بكه‌ین و، هه‌وڵی زۆریشمان له‌وپێناوه‌دا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتینه هیچ ده‌ره‌نجامێك”.
هه‌روه‌ها حمه‌ی حاجی مه‌حموود باسی له دۆخی كورد له‌ناوچه‌كه كردوو، ئاماژه‌ی به رووداوه‌كانی كه‌ركووكیش كرد كه وای كرد كورد بچێته‌وه به‌غداو پاشه‌كشه له سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی دا”.