به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌باره‌ی كوژراوه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌لێـت بابه‌تی خوێن بووه و دوومانگه كێشه‌ی دوژمنداریان هه‌یه
عه‌بدولخاڵق ته‌ڵعه‌ت له‌باره‌ی كوژرانی فارس محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، رایگه‌یاند، ئه‌و ڕوداوه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و پرسی سیاسییه‌وه نیه و ده‌لێ دوو مانگ به‌رله‌ئێستا كێشه‌ی كۆمهلایهتیان هه‌بووه و خوێن كه‌وتۆته نێوانیان و دوژبندار بووه”.
ئه‌مرۆ 24ی 4ی 2018 دوای نیوه‌رۆ له شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌رێكی كۆمسیۆنی باڵایی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی فارس محه‌مه‌د له‌لایان چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌درێته به‌ر ده‌سترێژی گولله و ده‌كوژرێت، له‌و باره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ده‌لێـ” ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێكراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”هۆكاری گیانله‌ده‌ستدان و كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی كۆمسیۆن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌بانگه‌شه‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سیاسییه‌وه نییه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی دوو مانگ پێشتری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و ئه‌وكه‌سه دوژمنداریی هه‌بوه”.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت”دواتر ورده‌كاری ڕوداوه‌كه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌گشتیی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌حزبایه‌تی و بانگه‌شه‌وه نییه، به‌ڵكو دۆسێكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌یه‌كی دوو مانگ لهمهوبهرو پێشتریش چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیشمان له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكردوه”.
شایانی باسه به‌پێی هه‌واڵ و زانیاری میدیاكانی یه‌كێتی فارس محەممەد پێشمەرگەی دێرینی ئەو حیزبە بووە.