ئایدن مه‌عروف : خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ركاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر توركمانه‌كانیشه‌وه هه‌یه

ئایدن مەعروف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: بارودۆخی کەرکووک لە دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر ناسەقامگیرە و پێشێلکاریی بەرامبەر تورکمانەکان دەکرێ.
ئایدن مەعروف ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی راشیگەیاند: کە خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر کاریگەریی بەسەر تورکمانەکانیشەوە هەبووە، ”30 هاووڵاتیی تورکمان لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەر، لە کەرکووک کوژراون و تورکمانەکان کراونەتە ئامانج“.
16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، ڕۆژێكی ره‌شه له مێژووی گه‌لی كوردستاندا به‌هۆیه‌وه کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه.