یه‌كێـتی به هۆی باردوۆخی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌رو كێشه ناوخۆیه‌كانی یه‌كێتی ده‌نگمان كه‌می كردووه.
هه‌ژار محه‌ممه‌د، به‌رپرسی بەشی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی رایگەیاند: “ئێستا 21 كورسیمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەیە، بەڵام بەھۆی ئەو رووداوانەی كە لەناوخۆی یەكێتی و كوردستان روویانداوە، رەنگە بتوانین 16 كورسی بە دەست بێنین”.
به‌رپرسی بەشی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند: “رووداوەكانی ئەم دوایەی كوردستان دەبێتە ھۆكار بۆ دابەزینی رێژەی دەنگدەرانی ھەموو لایەنەكان كە یەكێكیان یەكێتییە”.
لای خۆشیه‌وه قاسم گه‌ڵاڵی، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌لبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی دەڵێت: “كاندیدەكانمان خاوەن ئەزموونن و ناسراون، كاریگەرییان ھەیە، بەپێی ئەو پلان و بەرنامەی رێژییە كە دامانناوە، چاوەڕێی دەنگی زیاتر دەكەین”.
كه‌مال هه‌مزه، كارگیری ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گوتی: “بەپێی ھەموو پێشبینیەكان لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی عێراق ژمارەی كورسییەكانی كورد كەم دەكات، بە تایبەتی لەناوچە دابڕێندراوەكان، بەڵام ئێمە وەك كۆمەڵی ئیسلامی، لانی كەم دەنگەكانمان وەك خۆی دەمێنێتەوە”.
تائێستا به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردن له پارتی دیموكراتی كوردستان نایانه‌وێت هیچ ژماره‌یەك وەك پێشبینی بۆ بە دەستھێنانی كورسییەكانیان بدركێنێنن، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت، ژماره‌ی كورسییەكانمان دوو به‌رامبه‌ر كورسییه‌كانی ئێستا زیاد ده‌كات، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و نه‌وه‌ی نوێش بە دڵنیاییەکی زۆرەوە ده‌ڵێن، زۆرترین كورسی دێنین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ ته‌نیا قسه‌یه و 12ی مانگی داهاتوو هه‌موو شتێك روونده‌بێته‌وه.