حهشدی شهعبی هادی عامری كاندیدی ئێمهیه بۆ پۆستی سهرۆككوهزیرانی عێراق
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “هاوپەیمانێتی فەتح کاریگەری گەورەی لەسەر دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەبێت”.
ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق راشیگهیاند:”هادی عامری، ئهمینداری رێكخراوی بهدر و سهرۆكی هاوپهیمانێتی فەتح، کاندیدی ئێمەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو. لە ئەگەری وەرنەگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران لەلایەن هاوپەیمانێتی فەتحەوە، ئەوا دەبێت ئەوان رەزامەندی لەسەر ئەو کەسە بدەن، کە دەبێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتوو”.
هاوپەیمانێتی فەتح،هادی عامری، سەرۆکایەتی دەکات و زیاتر لە 15 یەکەی نێو حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت.
حەشدی شەعبی ە ھەوڵی ئەوەدایە لەم ھەڵبژاردنە كاندیدەكانی كە ژمارەیەكیان فەرماندە و بەرپرسی سەربازیین بێنێتە پێشەوە و بە تەواوی پۆستە باڵاكانی عێراق بگرنە دەست.