بهرپرسی لقی 2ی پارتی : تهنیا پارتی عهقلیهتی ئیدارهكردن و دهولهتداری ههیه
ئەحمەد كانی، بەرپرسی لقی 2ی پارتی لە هەولێر ڕایگهیاند: “خەڵكی كوردستان دەبینێت هەموو دەستكەوتەكان، لە ڕێككەوتننامەی 11ی ئازارەوە بگرە هەتا دەگاتە ڕیفراندۆم، هەرچی مافی نەتەوەیی بۆ كورد بەدەست هاتووە، ئەوەی لە دەستووریش جێگیر بووە، لەسەر دەستی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانی نەمر و سەرۆك بارزانی هاتووەتە دی، هەروەها لەوە دڵنیایە كە هەر كاتێك خەتەر هاتبێتە سەر كوردستان پارتی لە پێشەوە بووە بۆ بەرگریكردن، ساڵی 2014 لە هەموو جیهان ئەوەی ئەفسانەی داعشی شكاند پێشمەرگەكانی پارتی بوون، لە هەر شوێنێك پێشمەرگەكانی پارتی ڕووبەڕووی داعش بوونەوە ئەفسانەی ئەو ڕێكخراوەیان تێكشكاند.”
بهرپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگهیاند: “لە 16ی ئۆكتۆبەر ئەو خیانەتە گەورەیە كە كرا بەرامبەر بە مافی ڕەوای گەلی كوردستان، خەڵك باش دەزانێت ئەگەر لە 20ی ئۆكتۆبەر پێشمەرگەكانی پارتی لە پردێ ئەو داستانەیان تۆمار نەكردبایە دەیان دەبابە و ئالیاتی ئەو هێزەیان نەشكاندبایە كە دەهاتن هەولێر داگیر بكەن و تا سیدەكان و حاجی ئۆمەران و، لەولاش لە سحێلا تا ئیبراهیم خەلیل ڕانەدەوەستان، باش دەزانن ئەگەر پارتی نەبوایە كەسێكی دیكە نەیدەتوانی كوردستان بپارێزیت، ئێستا كوردستان وەزعێكی دیكەی بە خۆیەوە دەبینی، لە ڕووی تەجرەبەی ئیداریشەوە، ئەگەر تەماشای ئەو شوێنانە بكەین كە پارتی تێدا باڵادەستە لە ڕووی ئیدارییەوە، ئەگەر پرسیار بكەین ئێستا خەڵك دەیەوێت هەولێر وەكو سلێمانی لێ بكەین، یان خۆزگە دەخوازن سلێمانی وەكو هەولێر بێت، لە ڕووی ئیداری و پێشخستنی كوردستانەوە، جگە لەو ئەمن و ئاسایشەی كە لە كوردستان هەیە، ئەوە هەمووی بۆ پارتی دەگەڕێتەوە كە باڵادەستە لە حكوومەت، خەڵك ئەوە دەبینیت، خەڵك هۆشیارە، بۆیە بە قسەی ئەو و ئەم كە تەنیا قسەكانیان بریتیە لە چەند درۆیەك و چەند چەواشەكارییەك، یان چەند بوختانێك باوەڕی بە ئەوان نەماوە و خەڵك گەیشتووەتە ئەو بڕوایە كە تەنیا پارتی ئەو حزبەیە كە عەقڵیەتی ئیدارەكردن و عەقڵیەتی دەوڵەت و مەركەز و خاوەندارییەتیی تێدایە، ئەوانی دیكە لە ناو خودی حزبەكان باڵباڵێن و دەیان مەرجەع و هەر یەكەیان لە ئاوازێك دەخوێنێت، زۆر بە داخەوە بۆ شارێكی وەكو سلێمانی ئەو حزبانە بە دروشمی جۆراوجۆر بەو دەردەیان بردووە.”
ههروهها ڕوونیشی كردەوە: “دەنگەكانی پارتی كەم ناكەن بەڵكو زیاد دەكەن، ئەوەی بۆ خۆیان دەڵێن دەنگی پارتی كەم دەكات ئەوە فكر و خەیاڵی ناحەزانی پارتییە كە بەو شێوەیە قسە دەكەن، ئێمە تەحەدا دەكەین دەنگێك لە پارتی بە بەر ئەوان بكەوێت، ئەو دەنگانەی ئەوان دەیهێنن هەر دەنگی خۆیانە، هەموو ڕۆژێك حزبێك لە حزبێكی دیكە جیا دەبێتەوە، ئێمە كە سەردانی خەڵك دەكەین، سەردانی بازاڕ دەكەین، ئەو پێشوازییە گەرمەی خەڵك مەعنەویاتی ئێمە بەرز دەكاتەوە، ئەو ڕۆژە لە بازاڕی لەنگە سەردانی خەڵكمان دەكرد، لە دەیان دووكان و خەڵكی خۆشەویست و وەفادار بۆ پارتی هاواریان دەكرد هەولێر و پارتی و بارزانی لێك جیا نابنەوە و كەسیش ناتوانێت لێكیان جیا بكاتەوە، ئەوە جۆش و خرۆشی خەڵكی سنووری لقی 2 و تەواوی خەڵكی كوردستانە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان”.