نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ ئه‌مڕۆ بزانه‌.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 25/4/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

ئاژانسه‌كانی ئابوری له‌ جیهان بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ 25ی4ی2018 نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌ و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 67 دۆلار و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌73 دۆلار و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.”

Back to top button