بایدن و بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

خواكوڕك

جێگری سەرۆكی ئەمەریكا(جۆ بایدن) لە ڕێی تەلەفۆنەوە، پشتگیریی خۆی و وڵاتەكەی بۆ سەردانی (سەرۆك بارزانی) و شاندی یاوەری بۆ بەغدا نیشان دا.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 28ـی 9ـی 2016  (جۆ بایدن) جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ كرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا پشتگیریی خۆی و وڵاتەكەی بۆ سەردانی (سەرۆك بارزانی) و شاندی یاوەری بۆ بەغدا نیشان دا؛ هیوایشی خواست سەردانەكە سەركەوتوو بێت و ئەنجامی باشی هەبێت و پڕۆسەی دیالۆگ و دانوساندن و هەماهەنگی لەنێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام بێت.

Back to top button