وه‌نه‌وه‌شه‌ پاش چله‌ی رزگار چی ده‌ڵێت.؟

به‌یان عوسمان، ناسراو به‌ وه‌نه‌وه‌شه‌، كه‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ریضكی كورده‌، و ده‌ورێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ درامای گه‌رده‌لول، بۆ جاری یه‌كه‌م پاش كۆچی دوایی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی كوردستان، (پشتیوان به‌ده‌وی)، وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

بەیان عوسمان، ناسراو به‌ وه‌نه‌وشه‌، لە زنجیرە درامای گەردەلوول كه‌ هه‌وادارێكی باشی هه‌بوو و سه‌رجه‌م ئه‌كته‌ره‌كان زیاتر ناسێندران له‌ رێگای ئه‌م زنجیره‌یه‌وه‌، له‌ پۆستێكدا لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، وێنەیەکی خۆی و کچەکەی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: “یەکێک لەو شتە جوانانەی کە خودا بە ئێمەی بەخشیوە لەبیرکردنە”.

ئەو خانمە ئەکتەرە دوای چلەی ماتەمینیی (پشتیوان بەدەوی)ـزاوایان، نزیکەی سێ مانگە ھیچ پۆستێکی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو نەکردووەتەوە، پەیام و وێنەکانی زیاتر لە بەشی ستۆریسی ئینستاگرامەکەی بڵاو کردووەتەوە.

Back to top button