ئێران هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات.
وەزیری دەرەوەی ئێران له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ووڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا رایدهگهێنێت.” كه ئەگەر ئەمریکا لە رێککەوتنەکە بکشێتەوە، ئێرانیش دەستبەجێ دەکشێتەوە، ئەوەش نیشانەیەک دەبێ کە دەریدەخات ئەمریکا “وڵاتێکی جێگە متمانە نییە”.
لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران (محەممەد جەواد زەریف) له نیویۆرك، رایدهگهێنێت.” كه ئەمریکا پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بە رێککەوتنەکە “وەک پێویست بەجێ نەهێناوە”، ئێستاش هەڕەشەی سزادان لە چەند کۆمپانیایەک دەکات کە دەیانەوێت لەگەڵ ئێران کاربکەن.”
زەریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی گوت.” كه ئەگەر ئەمریکا لە رێککەوتنەکە بکشێتەوە، ئێرانیش دەستبەجێ دەکشێتەوە، ئەوەش نیشانەیەک دەبێ کە دەریدەخات ئەمریکا “وڵاتێکی جێگە متمانە نییە” و ناکرێت بۆ دانوستاندن پشتی پێببەسترێت.
له‌و باره‌وه، ترەمپ سه‌رۆكی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێککەوتنەکە رێكبخرێت چونكه ئێستا لە بەرژەوەندی ئێرانە بۆیە یان دەبێ هەموار بکرێتەوە یان هەڵیدەوەشێنێتەوە.”