كۆره‌ك تیلیكۆم هۆشداری ده‌دات له‌ باره‌ی ئه‌م جۆره‌ سیمكارتانه‌وه‌.

كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم له‌ ڕاگەیاندراوێکیدا رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە ماوەیەكە هێڵەكانیان كارا نییە.”

بە پێی ئاگادارییەكی كۆمپانیای پەیوەندی كۆڕەك تیلیكۆم، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ و تێیدا هاتووه‌.” كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو هێڵانە دەكات كە ماوەیەكی زۆرە كارا نەكراونەتەوە.
لە راگەیاندراوەكەی كۆره‌ك تیلیكۆم دا هاتووە. “بەگوێرەی ڕێنماییەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن (CMC)، ئاگادارتان دەکەینەوە هەموو ئەو ژمارانەی که ساڵێك یان زیاترە لەلایەن بەشداربووانەوە بەکارنەهاتوون هیچ پەیوەندییەکیان پێ ئەنجام نەدراوە یان باڵانسیان پڕنەکراوەتەوە هێڵەکەیان بە ناکارا دادەنرێت”.
لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو.ن كه‌ ئەو هێڵانەی بەکار نەهاتوون یان هیچ پەیوەندییەکیان پێ ئەنجام نەدراوە یان باڵانسیان پڕنەکراوەتەوە کۆمپانیای کۆرەك مافی خۆیەتی هێڵەکانیان ڕابگرێت و سەرلەنوێ بەکاریان بهێنتەوە بە فرۆشتنەوەیان بە بەشداربووانی دیکە.”

Back to top button