به‌ ڤیدیۆ…لیڤه‌رپوول ته‌واوی رۆمای بێده‌نگ كرد ئه‌م شه‌و.

لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، هەردوو یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلتەراو رۆمای ئیتاڵیا، لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە یانەی لیڤەرپوڵ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا لیڤەرپوڵ توانی (5-2) یایەکە بباتەوەو یاری چوون بە ئەنجامێکی باش بە سودی خۆی کۆتایی پێبێنێت.”

لە گێمی یەکەمی یاریەکە هەردوو یانە چەند مەترسیەکیان کردە سەرگۆڵی یەکتر ،بەڵام مەترسیەکانی لیڤەرپوڵ گۆڵی بە دوای خۆیدا هێناو توانی لە خولەکەکانی 36و 45دوو گۆڵ لە لایەن محەمەد سەلاحەوە تۆمار بکات و گێمی یەکەم (2-0) بە کۆتا بێنێت.

لە گێمی دووەم لیڤەرپوڵ بەهێزتر دەرکەوتوو توانیشی سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 56و62 و 69 لە لایەن مانی و فێرمینهۆ دوو گۆڵ تۆمار بکات و ئەنجامەکە بکاتە (5-0).
بەڵام یانەی رۆما دوای ئەم ئەنجامە گەڕانەوە بۆ کەشی یاریەکەو توانیان لە خولەکەکانی 81 و 85 دوو گۆڵ لە لایەن دزیکۆ وپیرۆتی تۆمار بکەن  و ئەنجامی یاریەکە کەمبکەنەوە.
لە کۆتایدا یاریەکە (5-2) بە سودی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات و یاری گەڕانەوەش لە هەفتەی داهاتوو لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ ئەنجام دەدرێت و ئەگەر رۆما (3-0) یاریەکە بباتەوە دەگاتە یاری کۆتایی.”

ئه‌مه‌ش ڤیدیۆی گۆڵه‌كان له‌ یارییه‌كه‌:-

https://www.youtube.com/watch?v=eu18XF0LAZU

Back to top button