لە سوریا بنکەیەکی سەربازی ڕوسیا بۆردوومان کرا

بنکەی سەربازی حمیمم لە لایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراوەوە بۆردوومان کراو زیانی زۆریشی لە هێزەکانی ڕوسیا داوە بەڵام تا ئێستا ئاماری تەواوی زیانەکانی ئەو هێرشە بە شاراوەیی ماوەتەوە.

میدیاکان باس لە دەنگی گەورەی تەقینەوەی ناو بنکە سەربازیەکەی ڕوسیا دەکەن و تەئکید لە زیانی مادی و گیانی دەکەنەوە بەڵام وتەبێژی سەربازی ڕوسیا لە بنکەکە ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوە و ڕادەگەیەنێت کە هێزە دژە موشەکیەکانیان سەرجەم هەوڵەکانی پەلامارەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیان پوچەڵ کردۆتەوە.

Back to top button