پارتی بۆ یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، خه‌ڵكی پارتی ده‌نگ به‌خائین نادات

پاش ئه‌وه‌ی ئاسۆ مامه‌ند یه‌كێك له‌ خائینه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ كه‌ركووكیان له‌سه‌ر سنیه‌كی زێر دا ده‌ست حشدی شه‌عبی و له‌ كه‌ركووك تا خانه‌قین پاشه‌كشه‌یان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌یه‌كێتی كرد، داوا له‌ پارتی ده‌كات ده‌نگه‌كانیان بده‌ن به‌ یه‌كێتی و كاندیده‌كانی یه‌كێتی، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی داهێنا له‌لایان لایانگر و هاوه‌دارانی پارتی له‌كه‌ركووك، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناو پارتی رایگه‌یاند، خه‌ڵكی پارتی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك هاوادار و لایانگری پارتیه‌، ئه‌و بنه‌مایه‌ش نه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ركردایه‌تی پارتیش ناتوانێت لێی ره‌ت بدات، كه‌ بنه‌مایی سه‌روه‌ری و رێبازی سه‌ربه‌خۆی بارزانیه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارتیش داوا بكات، خه‌ڵك ده‌نگ به‌ خائینه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نادات”.

پاش كاردانه‌وه‌ی ئه‌ندام و لایانگرانی پارتی له‌سه‌ر قسه‌كانی ئاسۆ مامه‌ند، گه‌وره‌ خائینی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشی كه‌ركووك، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناو پارتی روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌داته‌ هاوادار و لایانگرانی پارتی و ئه‌ندامانی پارتی له‌كه‌ركووك، له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه‌دا ده‌لێـ” بنه‌مایی رێكخستن و تێگه‌یشتنی ” لایانگر و ئه‌ندامانی پارتی” له‌سه‌ر بنه‌مایی نه‌ته‌وه‌ی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد بنیات نراوه‌، كه‌ له‌رێبازی پیرۆزی بارزانی دا په‌روه‌رده‌ كراوه‌، هه‌ر ئه‌ندام و لایانگرێكی پارتی بزانێت، هه‌ركه‌سێك له‌و رێره‌وه‌ لاده‌دات، سه‌روه‌ری و بنه‌مایی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌به‌زێنێت، به‌شێوه‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ لایانگران و ئه‌ندامانی پارتی ده‌بینرێت كه‌ ناچار ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ست به‌جێ داوای لێبوردن بكات، یان دووربخرێته‌وه‌، بۆیه‌ پارتی ناتوانێت ئه‌ندام و لایانگرانی دژ به‌كوردستان ئاراسته‌ بكات”.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌ به‌رپرسه‌ی پارتی كه‌ نه‌یویستووه‌ له‌سه‌ر ناوی خۆی روونكردنه‌وه‌كه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌، به‌ هاوادارانی سه‌ربه‌خۆ خوازی و لایانگرانی پارتی و ئه‌ندامان پارتی، ده‌لێـ” خۆتان باش هێڵه‌ گشتیه‌كانی پارتی شاره‌زان، باش له‌ پارتی تێگه‌یشتوون بۆیه‌ ئێمه‌، ناتوانین سنوری ئه‌و هێڵه‌ گیشتیانه‌ ببه‌زێنێن، بلێن فه‌رموو ده‌نگ به‌ خائینه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بده‌ن، چونكه‌ خۆتان ده‌نگ به‌و خائینانه‌ ناده‌ن، گه‌ر ئێمه‌ش بمانه‌وێت، بۆیه‌ دڵنیابن له‌وه‌ی پارتی له‌ هێڵه‌ گشتیه‌كان لانادات و له‌چوارچێوه‌ی رێبازه‌كه‌ی دا هه‌نگاوێكی پێچه‌وانه‌ی نابێت، ئه‌م رووقایمیه‌ش كه‌ له‌ خائینانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌بینرێت، دڵنیابن ئه‌مانه‌ نه‌ك هه‌ر شایانی ده‌نگ نین به‌ڵكو ئه‌مانه‌ له‌لایان خودی یه‌كێتیه‌كان تۆڵه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان لێده‌گرێته‌وه‌،

Back to top button