رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی: پارتی به‌بێ بانگهشهكردنیش یه‌كه‌می سه‌ر كوردستان ده‌بێت
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی له راپۆرتێكی دا كه پشتی به‌چه‌ندین راپرسی و لێكۆلینه‌وه به‌ستووه، باس له وه ده‌كات كه رێزبه‌ندی حزبه‌كانی كوردستان، له په‌رله‌مانی عێراق گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دادێت، به‌شێوه‌یه‌ك پارتی یه‌كه‌م حزبی سه‌ر كوردستان ده‌بێت”.
رۆژنامه‌كه كه ئاماژی به چه‌ندین راپرسی و لێكۆلینه‌وه به‌ستووه ده‌لێـ، پارتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كه‌می ده‌بێت به رێژه‌یه‌كی زۆر جیاوازی ده‌بێت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر كه به‌م شێوه‌یه رێژه‌كانی خستۆته روو”.
– پارتی %٤١
– بزووتنەوەی گۆڕان %١٣
– یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان %٨
– ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری %٤-٥
– یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان %٤-٥
– نەوەی نوێ %٤-٥
– کۆمەڵی ئیسلامی کەمتر لە %٤.
پێشتر چه‌ندین راپرسی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق كراون، پارتی له رێزبهندێكی بێ ركابه‌ر دایه له‌سه‌ر ئاستی حزبه كوردستانیه‌كان، یه‌كێك له‌و راپرسیانه‌ی له‌ناوه‌خۆی كوردستانیش كراوه راپرسی په‌یمانگه‌ی كوردستانه بۆ راپرسی” ئاماژه‌ی به‌وه داوه پارتی له‌سه‌ر ئاستی سێ پارێزگاكه، 22 كورسی ده‌هێنێت، كه به‌جیاوازیه‌كی یه‌كجار زۆر جیاوازی له‌گه‌ڵ جزبهكانی تر هه‌یه”.