رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی: ته‌واوی حزبه‌كانی تر له‌سه‌ر سه‌دا 7ی نه‌خێری ریفراندۆمی باشوری كوردستان كێبركێ ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی له راپۆرتێكی دا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له به‌شێكی دا ئاماژه به بوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی باشوری كوردستان ده‌كات و ده‌لێـ” حزبه ركابه‌ره‌كانی بارزانی كه ئاماده بوون دژی ریفراندۆم بوه‌ستنه‌وه، به‌هه‌موویان كار له‌سه‌ر بردنی ده‌نگی سه‌دا 7ی نه‌خێری ریفراندۆمه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ی بهلێیان كردووه بۆ ریفراندۆم ئاماده نین ده‌نگ به‌م حزبانه بده‌نه‌وه، كه دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه”.
رۆژنامه‌كه باس له رێژه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك ده‌كات بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ده‌لێـ” له ئێواره‌ی رۆژی 25ی 9ی ساڵی رابردوو، رێژه‌ی ده‌نگی به‌لێ به‌رامبه‌ر نه‌خێر( نزیكه‌ی له‌سه‌دا 93ی ده‌نگ به‌لێ بوو له‌به‌رامبه‌ر له‌سه‌دا 7ی ده‌نگی نه‌خێر بوو) ئه‌مه‌ش وای كردووه كه حزبه‌كه‌ی بارزانی زۆر به‌هێز بێت له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، ته‌واوی حزبه‌كانی تر كه له‌ناو حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی جیابونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بانگه‌شه ده‌كه‌ن، چاویان بڕیوه‌ته، سه‌دا 7ی ده‌نگی نه‌خێر بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق”.
رۆژنامه‌كه باس له ساردی پارتی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق و ده‌لێت، بارزانی ئاماده نیه بانگه‌شه بۆ په‌رله‌مانی عێراق بكات، به‌ڵام بۆچوونێك له‌ناو پارتی هه‌یه كه ده‌بێت، به‌شداربین تا ئه‌و كاته‌ی كوردستان له‌عێراق جیا ده‌بێته‌وه، له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا به‌شداری بكه‌ین، بۆیه پارته‌كه‌ی بارزانی به‌ساردی بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كات و چاوی له سه‌ربه‌خۆی كوردستان كز نه‌كردووه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وا ده‌كات ته‌واوی ده‌نگی به‌لێ ریفراندۆم بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات، بۆیه حزبه‌كانی تر كه له ناو حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی جیابوونه‌ته‌وه، كێبركێ له‌سه‌ر ئه‌و سه‌دا 7ی نه‌خێره‌ی ریفراندۆم بكه‌ن چونكه باش ده‌زانن ئه‌وانه‌ی ده‌نگی بهلێیان داوه‌ته ریفراندۆم ئاماده نین ده‌نگ به‌مانه بده‌نه‌وه، كه خیانه‌تیان له‌سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ریفراندۆمی كوردستان كردوو ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئێران و شیعه‌كانی عێراقی سه‌ر به ئێران تێكه‌ڵكرد بۆ لێدان له هه‌وڵه‌كانی بارزانی بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.