بۆچی پارتی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ی جوڵاند

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ دا داوا ده‌كات بكه‌رانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌خائینی فه‌رمی بناسێنرێت و سزا بدرێت”.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ دا هاتووه‌” بەپێی بڕگەی (ب)ی مادەی (47)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کەلە کاتی پشووی خولەکانی گرێدان، لێژنەی لێکۆڵینەوە پێک بهێنێت.

فراكسیۆنی پارتی كه‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئاراسته‌ی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان كردووه‌، له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ دا رایگه‌یاندووه‌”بە پشتبەستن بەم دەقە و بەهۆی ئەو کارەساتە گەورەیەی کە شازدەی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر بەسەر کوردستاندا هات، کە بەهۆیەوە بەشێکی گەورەی خاکی کوردستان لەدەست دراو، خەڵکی سنوورەکەش ڕوبەڕووی تاوانی گەورە بوونەوە و لەسەر ماڵ و موڵکی خۆیان ئاوارە بوون.

 

 

دەقێ ڕاگەیەندراوەکە:

بەڕێزان: دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

سڵاو و ڕێز:

 

بەپێی بڕگەی (ب)ی مادەی (47)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کەلە کاتی پشووی خولەکانی گرێدان، لێژنەی لێکۆڵینەوە پێک بهێنێت.

بە پشتبەستن بەم دەقە و بەهۆی ئەو کارەساتە گەورەیەی کە شازدەی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر بەسەر کوردستاندا هات، کە بەهۆیەوە بەشێکی گەورەی خاکی کوردستان لەدەست دراو، خەڵکی سنوورەکەش ڕوبەڕووی تاوانی گەورە بوونەوە و لەسەر ماڵ و موڵکی خۆیان ئاوارە بوون.

داواتان لێ دەکەین بڕیار بدەن بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر.

ئەم داوایەی ئێمە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەوڵمان دا بە بڕیاری پەرلەمان و بەپێی بڕگەی (1)ی مادەی 47 لە پەیڕەوی ناوخۆ لیژنەکە پێک بهێنرێت، بەڵام نەکرا، ئێستاش پێکهێنانی لیژنە لەسەر ئەم ڕووداوانە بووەتە خواستی زۆر لە هێز و لایەنەکان و خەڵکی کوردستان، بۆیە کاتی ئەوەیە ئێوە لە دەستەی سەرۆکایەتی بەم بەرپرسیاریەتیە مێژوویە هەڵبستن.

 

لەگەڵ ڕێزماندا

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە پەرلەمانی کوردستان

Back to top button