ڕاکردوو ڕاگرتوو
ئەردەڵان هەڵەبجەی
زۆربەی کات لە سەروبەندی هیرشی داگیركەراندا نەتەوەکان بە سەر دوو بەرەدا دابەش دەبن،بەرەی بەرگریی و بەرەی خیانەت،سروشتی ئەو دابەش بونەش وایە کە بەرەی یەکەم گەرچی توشی شکستێکی کاتی بووبێت بەڵام دواجار جار بەهێزتر و براوە بووەو بەرەی خیانەتیش بە جۆرێک لوتی شکاوە دواجار لەبەر دەم مێرخاسانی بەرگریی لە خاک و نیشتمان داوای بەخشین و هاوکاری کردوە.
لە مێژووی کورددا نمونە گەلێکمان لەو بارەیەوە هەن کە دیارترینیان لەتکردنی شۆرشی کورد بوو لە ساڵی ١٩٦٤ و خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو،ڕونە سەرانی ٦٤ وێڕای چونە ئامێزی بەعس و دەستکەوتنی توانای دارایی و سەربازی بەڵام دواجار بەناچاری هاتنەوە ڕیزی بەرەی بەرگریی و تەنانەت خۆیان لە یاداشتەکانیان دانیان بە گەورەیی هەڵەکەیان ناو کەوتنە سەرکۆنەکردنی کارە ئابروبەرەکەی خۆیان.
لە شانزەی ئۆکتۆبەر پێڕێک سیاسی تازە هەڵتۆقیوو بێ ئەزمون بونەوە هۆی خوڵقاندنی کارەساتێک کە جگە لە بەدەستەوەدانی نیوەی خاکی هەرێم تەنانەت بەیعەتی لە ڕیشەوە هەڵوەشاندنەوەی ئەزمونی هەرێمیان وەک نوقڵانە بە سەرانی خۆیان لە نەجەف و قوم دابوو،هەرلەو کاتەدا بەرەکان بووە دوو بەرە بەرەی ڕاکردوو،کە نیوەیان لەگەڵ سوپای داگیرکارو نیوەشیان بۆ پاساوی خیانەتەکە هەڵهاتن.
بەرەی دووەمیش بەرەی بەرگریی بوو کە لە داستانەکانی پردێ و سحێلا پێش دوژمن بەرەی خیانەتیان بە زیندووی لە گۆڕنا هاوکێشەکەیان ڕاست کردەوەو کوردستان و ئەزمونەکەیان بە بەهێزی هێشتەوە.
ئێستا ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە بەرەی خیانەتکاری هەڵهاتوو هێشتا خۆی لە گێلی دەدات و پێی وایە قۆناغەکە هەر وەک پێش ١٦ی ئۆکتۆبەرە و داوا دەکات بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق کوردستانیان دەنگی پێ بدەن تا ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بخاتەوە سەر هەرێمی کوردستان!!!
ئیتر لە خۆیان ناپرسن ئەرێ هێزێک نەتوانێت لەسەر بارەگاکانی خۆی لە کەرکووک ئاڵای کوردستان هەڵبکات چۆن دەتوانرێت متمانەی پێ بکرێت؟
هێزێک خۆی سەنگەر بۆ دوژمن چۆڵبکات چۆن لەڕووی دێت داوای دەنگ لەو ناوچانە بکات کە تووشی ئەنفال و ڕاگواستنی کردن؟
وە لە ئەم پرسیارانە شەرمهێنەرتر بۆ ئەو هێزە ئەوەیە کە داوا لە بەرەی ڕێگرتوو لە دوژمن بکات دەنگ بدەن بە بەرەی ڕاکردوو!!!
ئاخر بە کام لۆژیک و بە چ پێوەرێک خیانەتکار ڕووی ئەوەندە ئەستوور بووە ڕوو لە بەرەی نیشتمان پەروەران بکات هاوکاری بن؟!!