پارتی ده‌نگمان له‌كه‌ركووك ناده‌ین به‌كه‌س و شه‌رعیه‌ت به داگیركراوی كه‌ركووك ناده‌ین بایكۆتمان كردووه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پارتی ده‌نگ به چ لیستێك و كاندیدێك ده‌دات له پارێزگایی كه‌ركووك، به‌رپرسی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له گه‌رمیان و كه‌ركووك، ده‌لێـ” ئێمه شه‌رعیه‌ت ناده‌ین به‌داگیركراوی سه‌ربازی كه‌ركووك، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگمان بۆ هیچ لایانێك نیه، چونكه ئێمه پێمان وایه كه‌ركووك به‌هێزی سه‌ربازی داگیركراوه، ئازادی تێدا نیه بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان”.
سه‌لاح ده‌لۆ به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گه‌رمیان – كه‌ركوك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، له‌لێدوانى به میدیایی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه”پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى كردووه له‌پارێزگاى كه‌ركوك ، نامانه‌وێت شه‌رعیه‌ت بده‌ین به‌ماوه‌ى درێژ كراوه‌ى شارێكى داگیر كرا‌و به‌هێزى سه‌ربازى ، كه‌ركوك بهڕۆژگارێكى ناخۆش و داگیر كراوه‌ى دا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، ده‌نگده‌ر ئازادانه ناتوانێ ده‌نگ بدات له‌شاره‌كه‌دا بۆیه بایكۆتمان كردووه وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌شلێـ”ده‌نگمان بۆ هیچ لایه‌ن و كاندیدێك نابێت له‌قه‌واره و لایه‌نه سیاسیه‌كانى دیكه ، شه‌رعیه‌ت ناده‌ینه شارێك داگیركراوه و حوكمى سه‌ربازى باڵا ده‌ست و به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى بێ ئه‌وه‌ى یاسا تێیدا سه‌روه‌ر بێت سه‌رو ماڵى خه‌ڵك تێیدا پارێزراو بێت”.