نێچیرڤان بارزانی:چیتر پۆستی سه‌رۆككۆمار نادرێته یه‌كێتی
له‌چوارچێوه‌ی دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ به‌رانامه‌یه‌كی كه‌ناڵی رووداو، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی، له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار ده‌لێـ” پۆستی سه‌رۆككۆمار جارێکی دیکە بۆ کورد دەبێت، بەڵام مەرج نییە بدرێتەوە یەکێتی. ئاماژە بەوەشدەکات، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ کورد گرنگە”.
هه‌ر له دیمانه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی ده‌شلێـ”پێموایە ئەمجارەش پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کورد دەبێ، هەرچەندە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش گرنگە بەڵام ئایا پێکهاتەکان لەسەر ئەوە رێکدەکەون کە ئەو پۆستە بدرێتە کورد؟”
لەبارەی ئەوەی پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کام لایەن دەبێ، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، پێویستە لایەنەکانی کوردستان گفتوگۆ بکەن و ئەو بڕیارە یەکلایی بکەنەوە.