فرۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌ی پشده‌ر بۆردوومان ده‌كه‌ن

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ میدیایه‌كان، دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردوومانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ریان كردووه‌، ئه‌و گوندانه‌ی بۆردوومانیان كردووه‌، پێكدێن له‌ گونده‌كانى سورە دێ، بۆکریسکان و شارۆشی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر و چەندین گوندی ديكه‌ى پشدەر کەوتوونە بەر بۆمبارانەکە و  بەچڕی بۆردومان کراون.

هه‌روه‌ها فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌ پاساوی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچانه‌،بۆردومانى ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها تا ئێستا زانيارى له‌ باره‌ى زيانه‌ گيانى و ماڵييه‌كانى ئه‌و بۆردومانانه‌وه‌ به‌رده‌ست نيين.

به‌ گوێره‌ى ياساى نێوده‌وڵه‌تى به‌زاندنى ئاسمانى وڵاتان پێشێلكارى ياساييه‌ و شكاندنى سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ته‌ و توركيا به‌رده‌وام ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌زێنێت.

Back to top button