سلێمانی … یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌ گۆران وه‌رده‌گرێته‌وه‌

 

جارێكی تركیشه‌ی ئالوگۆری پۆستی پارێزگای سلێمانی له‌ نێوان یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆران سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ ، یه‌كێتی به‌ نیازه‌ دوای كۆتایی هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ 12ی 5ی 2018 پۆستی پارێزگای سلێمانی له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران وه‌ربگرێته‌وه‌ ,چونكه‌ به‌ پێی ڕێكه‌وتنی نیوان یه‌كێتی و گۆران 30ی نیسانی 2018 كۆتایی پێدێت.

ھۆشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند: ”ڕێککەوتنی سیاسی و ئیداری لەنێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ھەبووە، بزووتنەوەی گۆڕان تاک لایەنانە ڕێککەوتنە سیاسییەکەی ھەڵپەساردووە، بەڵام ڕێککەوتنە ئیدارییەکە ھێشتا ھەر ماوە”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی،راشیگه‌یاند: بەپێی ڕێککەوتنەکە، پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ ماوەی ساڵێک و ھەشت مانگ لای یەکێتی و ساڵێک و ھەشت مانگی دیکەش لای بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت، بەشی یەکەمی ماوەکە ئاسۆ فەرەیدوون لە پشکی یەکێتی بووەتە پارێزگار و دوای تێپەڕبوونی وادەکەش، داوای بەخشینی کرد.

هوشیار ئیسماعیل ده‌ڵێت :” ڕاستە گۆڕان ساڵێک و ھەشت مانگی تەواو نەکردووە، بەڵام ئەوان سەردار قادریان دانا، دوای ئەوەی پۆستەکەی بەجێھێشت، شوێنەکە بە چۆڵی مایەوە، لەبەر دروست نەبوونی بۆشایی ئیداری، عومەر قەڵادزەیی، چووە شوێنەکە، ئەمەش بەمانای وەرگرتنەوەی پۆستەکە نایەت لەلایەن یەکێتییەوە”.

Back to top button