موسه‌ننا ئه‌مین بۆ گۆران : مونافیق ئه‌و كه‌سه‌یه عێراقچێتی بكات
پاش ئەوەی مەحموود ڕەزا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و ئامۆزای نەوشیروان مستەفا، لە بەرنامەیەکی کەناڵی فەرمیی حزبەکەیدا، رەخنەی لەو پەرلەمانتارە کوردانە گرت کە باوەڕیان بە سەربەخۆیی کوردستان هەیە و دەچنە لە بەغدا دەبن بە نوێنەری کوردستان و بە ”مونافیق“ وەسفی کردن
(مه‌حمود ره‌زا ) ئامۆزای (نه‌وشیروان مسته‌فا) و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی گۆران له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا له ئیتهامی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كرد كه مونافیق و دووڕون .
لای خۆیه‌وه موسەنا ئەمین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: ”دەستەواژەکانی پێشتر و ئێستای گۆڕان دەبینین، ئەوان دەزانن مانای مونافیق چییە؟ کە بە خەڵک بڵێن مونافیق“.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند: نەوشیروان مستەفاش باوەڕی بە سەربەخۆیی کوردستان ھەبووە و ”لەناو مەجلیسی حوکمیش بووە“ دیارە ئەویش یەکێکە لەو مونافیقانە؟ چونکە ھەرچی سەرکردەی سیاسیی کوردە مەگەر خۆفرۆش بێت، ئەگینا ھەمووی باوەڕی بە سەربەخۆیی کوردستان ھەیە“.
(موسه‌ننا ئه‌مین ) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌لێت :”ئەگەر برادەرێکی گۆڕان ھەیە و باوەڕی بەوە نییە کە کورد دەوڵەتی ھەبێت و شایەنی سەربەخۆییش نییە، ئەوا با ئیتر قسەی قۆڕ نەکات و ڕاستەوخۆ بڵێت من باوەڕم بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و خەونی کورد و ئازادیش نییە. ئەو کاتە من وەک ئەوان پێی ناڵێم (مونافیق)، بەڵکوو پێی دەڵێم بۆچوونی ئازادی خۆتە، چونکە مونافیق وشەیەکی تەکفیرییە“.
لە کۆتایی قسەکانیداسهرۆكی فراكسیۆنی یەکگرتوو سه‌باره‌ت به ووشەی مونافیق گووتی: ”مونافیق ئەوەیە کە لە بەغدا بڵێت باوەڕم بە زمانی عەرەبییە و بڵێت باوەڕم بە یەکپارچەیی خاکی عێراق ھەیە و عێراقچێتی بکات، لە کوردستانیش بڵێت باوەڕم بە سەربەخۆیی کوردستان ھەیە و شاکار بخوێنێتەوە بۆ دەوڵەتی کوردستان و خەونی کورد، ئەوە پێی دەگوترێ دوو ڕووی مونافیق، بەڵام من لە ھەولێر و بەغدا و لەناو پەرلەمان گوتوومە باوەڕم بە یەکپارچەیی خاکی عێراق نییە و ئەوە بیروڕای سیاسیی منە”.