مه‌لا به‌ختيار : شيعه‌كان به پشتيوانى ئێران گه‌رانه‌وه كه‌ركوك
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 25ى4ى2018 سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌و راپرسی كوردستان 24 دیبه‌یتێكى له‌ژێرناونیشانی (پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018)ـیه و هه‌ر یه‌كه له (مه‌لا به‌ختیار) لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، (هوشیار زێباری) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان. (هادی عه‌لی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رێكخست.
مه‌لا به‌ختيار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه يه‌كێك بوو له قسهكهرانى ديبه‌يته‌كه رايگه‌ياند:” شيعه‌كان به پشتيوانى ئێران گه‌ڕانه‌وه كه‌ركووك و پێش داگيركردنى كه‌ركووكيش شيعه‌كان ده‌يانوت مادده‌ى 140 كۆتايهاتووه”.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕاشيگه‌ياند: ئێمه نهتهوهيهكين داگير و دابهشكراووين و كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌يى ته‌نيا له سيستمى ديموكراتى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. پرسيارى گرنگ ئه‌وه‌يه ئايا عێراق ده‌توانێت ببێت به ده‌وڵه‌تێكى ديموكراتى مۆدێرن.. ئه‌گه‌ر ده‌توانێت ئه‌وه كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر نه‌توانێت، ئه‌وا ئێمه له سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى هێز له عێراق ماوينه‌ته‌وه.
مه‌لا به‌ختيار ده‌لێت :”كاتێك شيعه ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست، تێزهكانيان بۆ حوكمڕانى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هات و هاتنه سه‌ر ئه‌وه‌ى به زۆرينه و كه‌مينه حوكمى عێراق بكه‌ن ، تێزى زۆرينه و كه‌مينه مايه‌ى نيگه‌رانييه و ئه‌گه‌ر شيعه‌كان به‌و ئاراستهيهدا بڕۆن”.
سه‌باره‌ت به ماده‌ى 140ى ده‌ستورى ههميشهيى عێراق لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى گووتى: “دوو ساڵ پێش ئێستا له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى كوتله‌كان له سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، ئيبراهيم جه‌عفه‌رى به روونى گوتى مادده‌ى سه‌د و چل كۆتايهاتووه و بير‌ى لێ مه‌كه‌نه‌وه. ئه‌و كاته من و هۆشيار زێبارى و شۆڕش حاجى وه‌ڵاممان دايه‌وه”.