ناوه‌ندی بڕیار: چیتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی بێ ئه‌نجام ئاماده‌ نابین

خواكوڕك

هه‌ردوو باڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو27 و 28/9/2016 دوو كۆبوونه‌وه‌یان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجه‌مدا بۆ گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتن و رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ندێك بڕگه‌ و خاڵدا، به‌ڵام ئه‌مرۆ گوته‌بێژی باڵی ناوه‌ندی بڕیار رایگه‌یاند كه‌له‌سه‌ر هیچ شتێك نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجام، به‌پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی دۆسیه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك زۆرترین قسه‌و باسی له‌سه‌ر كراوه‌.

شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ‌و گوتەبێژی ناوەندی بڕیار له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، چەند پێشنیازێكمان بۆ چارەسەر هەبوو، بەڵام ئەوان تەنیا یەك پێشنیازیان هەبوو، ئەویش دەسەڵاتەكانی بڕیاردان بگەڕێنەوە بۆ مەكتەبی سیاسی ‌و جێگرانی سكرتێری گشتیش تەنیا سەرپەرشتی كۆبوونەوەكان بكەن، نەك مافی بڕیاردانیان هەبێت، ئێمەش ئەوەمان رەتكردەوە.

له‌باره‌ی داهاتووی كۆبوونه‌وه‌كان گوته‌بێژی ناوه‌ندی بڕیار ده‌ڵێت، جارێ‌ هیچ ئاشكرا ناكەین، بەڵام چاوەڕێی هەنگاوی داهاتوومان بن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئەوان پێشنیازیان كرد رۆژی یەكشەممە جارێكی دیكە كۆببینەوە، بەڵام ئێمە رەتمان كردەوە، گوتمان كۆبوونەوەی بێ‌ ئەنجام، نەكردنی باشترە.

Back to top button