هادی عه‌لی : مه‌رجه‌عیه‌ت و كه‌سایه‌تییه شیعه‌كان و به‌رپرسانی عێراق خۆشحاڵن به تێكچونی ڕه‌وشی هه‌رێم
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 25ی4ی2018 سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌و راپرسی كوردستان 24 دیبه‌یتێكی له‌ژێرناونیشانی (پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018)ـیه و هه‌ر یه‌كه له (مه‌لا به‌ختیار) لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، (هوشیار زێباری) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.(هادی عه‌لی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رێكخست.
هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان یه‌كێك بوو له قسه‌كه‌رانی دیبهیتهكهو ڕایگه‌یاند:” “به‌رپرسانی عێراق به تێكچوونی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵن و عه‌بادیش كاتێك ده‌یه‌وێت بێته هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌و ئاماژه‌یه بدات، كه عێراق یه‌كپارچه‌یه”.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راشیگه‌یاند: “هه‌ڵوێستی ئێران و ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و رۆژه‌دا جیاواز بوو له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێستا هه‌یه. ئه‌مڕۆ بنه‌مای ته‌وافق چه‌ندین كۆسپی له‌به‌رده‌مه. به‌شێكیان هۆكاری په‌رته‌وازیی ریزی كوردییه و به‌شێكیشی په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر بنه‌مای حوكمی زۆرینه ئه‌سته‌مه عێراق سه‌قامگیر بێت. چونكه زۆرینه له عێراق زۆرینه‌یه‌كی سیاسی گۆڕاو نییه، به‌ڵكو زۆرینه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی نه‌گۆڕه”.
هه‌روه‌ها هادی عه‌لی گوتی: “به‌شێك له مه‌رجه‌عییه‌ت و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی شیعه هه‌رچه‌ند هه‌موو شتێكی دڵی خۆیان نه‌ده‌وت، به‌ڵام پێیان خۆش بوو ئه‌م لاوازییه روویكردووه‌ته هه‌رێم و ته‌نانه‌ت تۆڵه‌ی رابردوو بكه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت باسیان له‌وه ده‌كرد، كه له هه‌رێمی كوردستان به ئیقامه رێگه به خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و خواروو دراوه بێنه كوردستان”.