ماكرۆن رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران باشه‌و لێی ناكشێینه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كرد, به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له باره‌ی پرسی رێككه‌وتنی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران و كێشه‌كانی سوریا, ئیمانوێڵ ماكرۆن رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا له رێككه‌وتنی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران پاشه‌كشێی ناكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ماكرۆن، گوتی: “تا جێگره‌وه‌یه‌كی پێویست بۆ رێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت، ئێمه پاشه‌كشێی لێ ناكه‌ین”.
له میانه‌ی وته‌یه‌كیدا كه له به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا پێشكه‌شیكرد، ماكرۆن، گوتیشی: “ئامانجمان له رێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه ئێران هه‌رگیز ده‌ستی نه‌گاته چه‌كی ناووكی, چ له ئێستادا و چ له دوای 10 ساڵی دیكه. به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته پێویسته سه‌رنه‌كێشێت بۆ شه‌ڕ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و پێویسته سه‌روه‌ری وڵاتان بپارێزرێت به ئێرانیشه‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتی: “بانگه‌وازمان ئه‌وه‌یه هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره نه‌بنه‌وه. خۆشمان نامانه‌وێت شه‌ڕی نوێ بێنه ئاراوه”.
روونیشیكرده‌وه، “راسته ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌موو ترس و نیگه‌رانی و پرسه‌كانمان وه‌ڵام ناداته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه ناتوانین ده‌ستبه‌رداری بین، تا جێگره‌وه‌یه‌كی نه‌بێت كه چاره‌سه‌ری كاكڵه‌ی پرسه‌كه بكات. هه‌ربۆیه ئێمه له رێككه‌وتنه‌كه ناكشێینه‌وه”.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ر جێگره‌وه‌یه‌ك بێته ئاراوه پێویسته ره‌چاوی چوار خاڵی سه‌ره‌كی بكات. ئه‌وانیش چاره‌سه‌ری ره‌وشی دوای 2025 بكات. پارێزگاری له كاكڵه‌ی رێككه‌وتنی ئێستا بكات. هه‌ژموونی ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار بكات. چاودێری پرۆگرامی مووشه‌كی بالیستی ئێران بكات.
كۆماری ئیسلامی ئێران دوای زیاتر له 12 ساڵ دانووستانی به‌رده‌وام له 14ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2015، رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ وڵاتانی (5+1) واته (رووسیا، چین، فه‌ره‌نسا، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا+ ئه‌ڵمانیا) واژوو كرد.