مه‌حمود سه‌نگاوی: یه‌كێك له خه‌سله‌ته خراپه‌كانی دیموكراسی ئه‌وه‌یه, شاسوار به هاندانی منداڵ و تواڵ ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وتی چه‌ند ساڵه‌ی كورد له‌بار ببات ده‌بێت به‌دیاریه‌وه دانیشتی.
دوای دروست بوونی نه‌وه‌ی نوێ كه له ئێستادا و له‌میانه‌ی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كان به بانگه‌شه و گوتارێكی توند هاتۆته نێو كێبڕكێی سیاسی و به جۆرێك له زۆرنی سهو ز ونیلی هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ده‌رنانی یه‌كێتی ده‌كات, به‌رپرسێكی یه‌كێتیش ده‌لێت:” شاسوار به هاندانی منداڵ و تواڵ ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وتی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی كورد له بار ببات.
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه:” ده‌بێت یه‌كێتی به‌خۆیدا بچێته‌وه ئه‌گه‌ر نا نیوه‌ی ئێستاشی به‌ده‌سته‌وه نامێنێ, ئێستا سلێمانی بووه‌ته چه‌قی گوتار و په‌یامی سیاسی توند و ناهه‌ق و تاكلایه‌ن, ئه‌و قه‌واره‌و حزبانه‌ی دروست بوون گه‌ره‌كیانه ده‌نگی یه‌كێتی به‌ده‌ست بێنن”.
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی یه‌كێتی گوتوشیه‌تی:” یه‌كێك له خه‌سله‌ته خراپه‌كانی دیموكراسی ئه‌وه‌یه كه‌سێكی وه‌ك شاسوار منداڵ و توالت له دژ هانده‌دا, له دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی چه‌ند ساڵه‌ی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له باری ببات هانده‌دا, كه‌چی ناتوانی رێگری لێبكه‌یت, به‌ڵام ده‌بێت خه‌لك و ده‌نگده‌ر بزانن كه ئه‌وانه له‌و ئاسته نینه.