نهێنى له‌دایكبوونى منداڵ به 8 مانگى چیه.؟
ئاشكرایه كۆرپه‌له پێویسته “9” مانگه‌كه‌ى ته‌واو بكات ، ئینجا له‌دایك ببێت ،به‌ڵام زۆر منداڵ هه‌یه پێش ده‌كه‌وێت و له مانگى “8” ی‌دا له‌دایك ده‌بێت ، دیاره ئه‌مه‌ش هۆكارى خۆى هه‌یه ، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته پێشه‌وه ئایا ئه‌و منداڵه‌ى به هه‌شت مانگى له‌دایك ده‌بێت ته‌ندروسته ؟.”
هۆكارى له‌دایك بوونى منداڵى هه‌شت مانگى :-
• ژانى منداڵ بوون له هه‌شت مانگی‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌ڵه‌وى خانمان یان ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندى جووت بوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى.
• هه‌وكردنى زێ له خانماندا ده‌بێته هۆى ته‌قاندنى كیسى ئاو له ڕه‌حمیدا .
• خواردنى خوورما و دارچینى له‌و مانگه‌دا ڕاسته‌وخۆ ڕه‌حم گرژ ده‌كات. ده‌ركه‌وتووه ئه‌و منداڵانه‌ى كه به “8” مانگى له‌دایك ده‌بن توشى گرفتى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ده‌بنه‌وه ، بۆیه پێویسته له ژێر چاودێرى پزیشكدا بمێنێته‌وه تاوه‌كو ئه‌و كاته ته‌واو ده‌بێت كه پێویست بوو “9” مانگه‌كه‌ى ته‌واو بكات .”
له‌عه‌ره‌بییه‌وه.