به‌ ڤیدیۆ…ریال مه‌درید بۆ جارێكی تر بایه‌رن میونخی له‌ نێو خاك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد.

لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلیانز ئەرینای یانەی بایرن میونخ توانی یارییەک لە کێشی قورس بباتەوەو ٢-١ شکست بە یانە باڤاریەکە بێنێتو بۆ یەکەم جار لەم وەرزە لە یاریگای خۆی توشی دۆڕانی بکات.”

یاریەکە لە ئاستێکی بەرز و سەرنجڕاکێشدابوو ، بە هێرشکردنی یانەی خاوەن یاریگا دەستیپێکردوو کیمیچ توانی لە خولەکی ٢٨ گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەی بایرن میونخ تۆمار بکات و یانەکەی پێشبخات.
بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید لە هێرشێکدا توانی لە خولەکی  ٤٤ گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆمار بکاتەوەو گێمی یەکەم ١-١ بە کۆتا بێنێت.

لە گێمی دووەمی یاریەکە زیدان گۆڕانکارییەکی کردوو ئیسکۆی هێنایە دەرەوەی یاریگاو ئەسینسیۆوی هێنایە شوێنەکەی و ئەو یاریزانە توانی لە خولەکی ٥٧ گۆڵی دووەم  بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار بکات و ئەنجامەکە بکاتە ٢-١.

دواتر یانەی بایرن میونخ تا کۆتایی یاریەکە چەند  جارێک مەترسی دروستکردوو هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یاریەکەیدا، لە کۆتایدا یاریەکە ٢-١ بە سودی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات و توانی بۆ یەکەم جار لەم وەرزە یانەی بایرن میونخ لە یاریگای خۆی توشی دۆران بکات.

س.د

ڤیدیۆی گۆڵه‌كان:-

https://www.youtube.com/watch?v=xetKtiT0dq8

Back to top button