پێشمەرگە بنێرنە پەرلەمان، تا خۆ نەچەمێنن
یاد سرێشمەیی
ئەگەر چی هەڵـبژاردنی داهاتوو خەریتەی سیاسی و حوکمڕانی بەتەواوی لە عێراق دەگۆڕێت، بەڵام هیچ هەڵـبژاردنێک ناتوانێت، ئەو فەرهەنگ و ئەقلیەتیە بگۆڕێت کە بە دژەکورد و دژایەتی دۆزی کورد هەوێنکراوە.
ئێستا دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ئێمە بەدەنگ دژبەری ئەو تێڕامانە دژە کوردە بوەستینەوە کە دەمێکە لە عێراق مارکێتینگی بۆ دەکرێت و لەسەرو بەندی هەڵبژاردنیش کامەیان دڕدۆنگتر بێت دژ بە کورد و دۆزەکەی زیاتر بازاڕی گەرمتر و کڕیاری زیاتر دەبێت.
ئێستا کاتیەتی ئێمەش بە فەرهەنگی بەگژدا وەستانەوە، ڕووبەڕووی ئەوانە ببینەوە کە هیچ مافێک بە کورد ڕەوا نابینن، بۆیە با پێشمەرگە بنێرینە پەرلەمان، چونکە تەنها ئەوان دەتوانن بەرسینگیان پێ بگرن داکۆکی کارێکی حەدی بن بۆ مافی نەتەوەی کورد، ئەوان دەتوانن خۆیان نەچەمێنن لە پارێزگاری کردن لە نیشتیمان.
خۆ نەچەمێنن، بەدەنگدان ئەو فەرهەنگە توڕهەڵدەن کە بووەتە کلتور دژ بە گەلی کورد. خۆ نەچەمێنن ئەو نوێنەرانەتان بنێرنە پەرلەمان کە حکومەتی مەزهەبگەرای ڕەد دەکەن، کە شەرعیەت بەداگیراری کەرکووک نادەن، لە سحێلاو پردێ و مەحمودیە پێیانیان پیشاندان کورد چیە، پێشمەرگە کێیە.
خۆ نەچەمێنن، سەرکاروانانی ڕیفراندۆم بنێرنە پەرلەمان تا لەوێش دەنگی زوڵالی سەربەخۆیی بە نەوەکانی داهاتووی عەرەب بگەیێنن.