شه‌ش حزب له‌كوردستان چوونه‌ رێزی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ده‌نگدان

ئه‌مرۆ 26ی 4ی 2018 شه‌ش لایانی توركمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یكدا بریاریاندا كه‌ رۆژی 12ی 5ی 2018 به‌رێوه‌ ده‌چێت ده‌نگ بده‌ن له‌ لیستی ژماره‌ 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌و باریه‌وه‌ش راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا رایانگه‌یاندووه‌”بۆ رێزگرتن له‌ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی كورد و توركمان، بڕیارمانداوه‌ ده‌نگ به‌ لیستی 184 پارتی بده‌ین و داوا له‌ جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی توركمان ده‌كه‌ین ده‌نگ به‌م لیسته‌ بده‌ن چونكه‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م لیسته‌دا پارێزراوه‌”.

ئه‌و پارتانه‌ی كه‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌، رایانگه‌یاندووه‌” پارتی چاكسازی توركمان، پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان، پارتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمانی، پارتی دیموكراتی توركمان، كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی توركمانی و كۆمه‌ڵه‌ی لیبراڵی توركمانی كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26/4/2018 هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر ده‌نگدان به‌ لیستی پارتی راگه‌یاندووه‌ ده‌ڵێن: “حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراق هه‌میشه‌ هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌و بێبه‌شكردنی نه‌ته‌وه‌ی توركمانیان له‌ گشت مافه‌ ره‌واكانی خۆی داوه‌، به‌ڵام پاش راپه‌ڕینی ساڵی 1991 كه‌ نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی له‌ عێراق گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات و پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. پێكهاته‌ی توركمان توانیوویه‌تی به‌شدار بێت له‌ پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و گه‌یشتن به‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی له‌ گشت جوومگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا”.

پارته‌ توركمانییه‌كان هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ دا ده‌شلێـن”به‌هۆی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌قامگیریی ئه‌من و ئارامی، مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان پارێزراوه‌”.

Back to top button