مه‌سرور بارزانی هه‌مووشتی ئاشكرا كرد
مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌میانی به‌شداری كردنی له كه‌مپینی “رێكخراوی قوتابیان و لاوانی ” پارتی دیموكراتی كوردستان، له وتارێكی دا رایگه‌یاند”به‌شداریكردنی لاوان و قوتابییان له‌و هه‌ڵبژاردنه، چاره‌نووسسازه، چونكه ده‌نگ و بڕیاری ئێوه حوكمدانه به‌سه‌ر رابردوو، بۆ درووستكردنی ئایینده، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێوه به هه‌مووان ده‌ڵێن متمانه‌تان به كێیه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا سه‌ركردایه‌تیمان بكات.
مه‌سروور بارزانی گووتی: “چه‌ند كه‌سێكی خۆفرۆش و خاكفرۆش ده‌یانه‌وێت كێشه بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئێمه درووست بكه‌ن. ئێستا ده‌بێت بتوانین به ده‌نگی راسته‌قینه‌ی ئێوه، نوێنه‌رێكی وا بنێرینه به‌غدا، بتوانێت پارێزگاری له مافه‌كانمان بكه‌ین، دڵنیابن ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ریفراندۆمیان كردووه، له به‌غداش پشتگیری و به‌رگری له مافی ئێوه ناكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی مێژووی خۆی نه‌زانێـت ناتوانێت بڕیارێكی درووستیش بۆ ئایینده‌ی خۆی بدات.
ئاماژه‌ی به مێژووی كورد كرد و رایگه‌یاند: “هه‌ر كاتێك ده‌ستكه‌وتێك بۆ كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ده‌ست هاتبێت، له ژێر سێبه‌ر و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بووه، هه‌ر له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول تاكو گوڵان و راپه‌ڕین و درووستكردنی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، دابینكردنی مافه‌كانی كورد له ده‌ستووری عێراق، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و دواجاریش تۆماركردنی داستان و سه‌روه‌ری له پردێ و سحێلا و پارێزگاریكردن له نیشتمان”.
مه‌سروور بارزانی گووتی: “به دڵنیاییه‌وه پێتان ده‌ڵێین كاتێك ریفراندۆم كرا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی زانیان ناتوانن ئه‌نجامدانی ریفراندۆم په‌ك بخه‌ن، به په‌رۆشه‌وه هاتنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و پێشبڕكێیان بوو كامیان زیاتر له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن ده‌ربچن، ئێستاش ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم به‌ده‌ستهاتبا، ئه‌وان ده‌هاتن و خۆیان ده‌كرده خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته. به‌ڵام كاتێك خۆیان ده‌بنه هۆكاری دواخستنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم و ده‌نگه‌كانی ئێوه ،ئیستا گله‌یی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ریفراندۆم شكستی هێناوه، نه‌خێر شكستی نه‌هێناوه، خه‌باتكردن له پێناو چاره‌نووس له قۆناغه جیاوازه‌كاندا به شێوازی جیاواز ده‌كرێت، بۆ ئه‌و قۆناغه‌ش بۆ پارێزگاریكردن له مافه‌كانمان ده‌بێت ده‌نگ بده‌ین به نوێنه‌ری راسته‌قینه و ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ین له ژێر سه‌كردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “ئێستا دوو به‌ره درووستبووه، به‌ره‌یه‌ك به‌ره‌ی پارێزگاریكردن له شكۆی كوردستان و به‌هاو ره‌مزی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان و به‌رگریكردن له خوێنی شه‌هیدان، به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و شكۆیه بشكێنێت و ته‌سلیمی لایه‌نێكی دیكه بێت و هه‌موو ئامانجیان شكاندنی شكۆی میلله‌ته، به دڵنیاییه‌وه پارتیش له به‌ره‌ی پاراستن و به‌رگریكردن له شكۆی كوردستاندایه”.
مه‌سروور بارزانی گووتی: “هه‌مووان ئازادن چۆن به‌شداریی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت له بیرمان بێت، بوونتان هه‌بێت، خاوه‌ن شكۆ بن له رێگه‌ی ده‌نگه‌كانتانه‌وه بوونی خۆتان بسه‌لمینن و ده‌نگ به‌وانه بده‌ن پارێزه‌ری شكۆی میلله‌تن”.
هه‌روه‌ها گووتی: “ئه‌وانه‌ی ناتوانن رووبه‌ڕووی پارتی ببننه‌وه ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن موزایه‌ده به‌سه‌ر پارتیدا بكه‌ن و ئه‌و كیانه‌ی درووستبووه، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ئێمه ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و واتان بۆ ده‌كه‌ین، له چوارچێوه‌ی كیانێكه كه پارتی درووستی كردووه و ره‌نجی داوه و خه‌باتی كردووه به خوینی شه‌هیدان”.
هه‌روه‌ها گووتی: “پارتی له هه‌موو كه‌سیك زیاتر په‌رۆشی ئه‌وه‌یه خۆشگوزه‌ران بن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه له هه‌موو لایه‌نێك زیاتر خه‌بات ده‌كات، پارتی توانی ئه‌و كیانه درووستبكات و له ناو ئه‌و كیانه‌ش له داهاتوودا به باشترین شێوه خزمه‌ت به ئێوه و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات”.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌كاتی خۆشی‌دا هه‌موو كه‌س ده‌توانێت به‌ڵێن بدات، به‌ڵام ده‌بێت له بیرمان بێت كێ بوو له كاتی ته‌نگانه‌دا به‌رگریی له خاك و نیشتمان كرد، له پیشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كان به‌رگرییان كرد، بێگومان ئه‌وه پارتی بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كاته‌ی كوردستان كه‌وته به‌ر شاڵاوی هێرشی دڕندانه‌ی داعش، خوشك و براكانی ئێوه، پێشمه‌رگه‌كانی پارتی پێش هه‌موو كه‌س له پیشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كان بوون، به هاوكاری تێكۆشه‌ره‌كانی دیكه، پارتی پێشه‌نگی ئه‌و تێكۆشان و خه‌باته بوو و له رێگه‌ی تێكشكاندنی ئه‌و رێكخراوه دڕنده‌یه، توانی كورد به هه‌موو دنیا بناسێنێت.
روونیشی كرده‌وه، خوێنی ئێمه له خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه ئاڵتر نییه كه بۆ ئه‌و وڵاته رشتوویانه و هه‌موومان قه‌رزاری شه‌هیدان و خه‌باتی قوربانیدانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ین كه تا ئێستاش له سه‌نگه‌ردان، ناكرێت له‌سه‌ر حیسابی ره‌نج و خوێنی پێشمه‌رگه و قوربانیدانی خه‌ڵكی كوردستان، خه‌ڵكی دیكه بێن و خۆیان بكه‌نه خاوه‌ن.
مه‌سروور بارزانی، راشیگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی و بارزانی له خه‌بات و به‌رگریدا بوون، لایه‌ن هه‌بووه ئه‌ندامه‌كانی هانداوه په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه بكه‌ن، ئیستاش داوای ده‌نگی ئێوه ده‌كه‌ن، به‌ڵگه‌ش هه‌یه خه‌ڵكیان هانداوه و پشتگیریان كردوون بۆ دژایه‌تیكردنی خه‌ڵكی كوردستان په‌یوه‌ندی به داعش بكه‌ن، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و پێیان بڵێن ناتوانن یه‌ك ده‌نگی ئێمه‌ش ببه‌ن و ئێوه كه‌سانی ویستراو نین.
هه‌روه‌ها گووتی: “ئه‌وه‌ی رۆژێك ئاماده نه‌بووبێت سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و ماڵه پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید و برینداربكات، شایسته‌ی ئه‌وه نین ده‌نگیان پێ بده‌ن”.
گووتیشی، له هه‌موو ساته‌كاندا ته‌حه‌موولی هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌ك ده‌كه‌ین، له خۆشی و ناخۆشیدا، ئێمه خاوه‌ن سه‌رۆكێكین له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌ریگری چه‌ندین شه‌و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا بووه و ماوه‌ته‌وه، خاوه‌ن سه‌رۆكێكین كه ته‌نیا و ته‌نیا كه‌رامه‌ت و گه‌وره‌یی ئێوه‌ی لا مه‌به‌ست بووه، ئێمه خاوه‌ن رێبازێكیشین ئه‌وه‌ی كردوومانه له پێناو ئێوه‌دا بووه و رۆژێكیش سه‌ر شۆڕی قه‌بووڵ نه‌كردووه.
روونیشیكرده‌وه، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگی ئێوه بڕیارده‌ره، ده‌بێت نوێنه‌رانی پارتیش بچنه به‌غدا، به‌ر له‌وه‌ی بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی هیچ په‌یامێكی هه‌ڵبژاردن و هیچ شیعارێك، پێویسته بوه‌ستن و بیربكه‌نه‌وه، ئایا ئێوه ئاماده‌ن ده‌نگ به لایه‌نێك بده‌ن، سبه‌ی خۆتان دڵنیان و ده‌زانن كه ناتوانن ساتێكیش به‌رگری له ماف و ده‌نگی ئێوه بكه‌ن، خۆتان ده‌بێت هه‌ڵبژێرن، گوێ مه‌ده‌نه هیچ په‌یامێكی هه‌ڵبژاردن و حزبی، خۆتان ده‌بێت بزانن و سه‌یری كرده‌وه‌ی ئه‌و حزب و لایه‌نانه بكه‌ن، بزانن كێ به كرده‌یی له به‌ره‌ی ئێوه بووه نه‌ك هه‌ر به قسه، كێ بووه متمانه‌تان پێی كردووه و له پێناو ئێوه تێكۆشاوه ده‌بێت ده‌نگی پێ بده‌ن.
مه‌سروور بارزانی گووتی: “ئێمه خاوه‌ن حزبێكین تا بڵێی یه‌ك ده‌نگه، یه‌كڕیزه و خاوه‌ن یه‌ك په‌یامه، خاوه‌ن یه‌ك سه‌رۆكه، جیاوازی پارتی له‌وه‌دایه، لایه‌نه‌كانی دیكه په‌رته‌وازه‌بوون و ئه‌زمه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی نه‌توانێت نێوماڵی حزبه‌كه‌ی خۆی رێكبخات، چۆن نێوماڵی كوردستان رێكده‌خات؟”.
دووپاتیشی كرده‌وه، داواتان لێده‌كه‌م، به‌رپه‌رچی ئه‌و خائینانه بده‌نه‌وه كه دژایه‌تی ریفراندۆم ده‌كه‌ن، خیانه‌تیان كرد و كه‌ركووكیان فرۆشت، به ده‌نگه‌كانتان بۆ پارتی و كاندیدانی وه‌ڵامییان بده‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و لایه‌نانه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا هانی مامۆستیانیان ده‌دا بایكۆت بكه‌ن و دكتۆر نه‌چێته ده‌وام، بیرتان نه‌چێت ئه‌و مامۆستایه وانه به منداڵه شه‌هید ده‌ڵێته‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌می مامۆستایانه ئه‌ی چۆن خه‌می منداڵه شه‌هیدیان نییه كه وانه‌ی پێ بگوترێته‌وه، دكتۆرێك كه هانده‌درێت نه‌چێته ده‌وام و هه‌ژارێك چاوه‌ڕێی ده‌كات چاره‌سه‌ری بۆ بكات، ئه‌گه‌ر خه‌می ئه‌و هه‌ژاره نه‌خۆشه‌یان نه‌بێت چۆن خه‌می دكتۆریانه؟”.
مه‌سروور بارزانی گووتی: “ده‌مانه‌وێت هه‌موو كوردستان به یه‌كه‌وه سه‌ر به‌رزبێت و خاوه‌ن یه‌ك وڵاتی ئازاد و سه‌رفراز بێت”.
هه‌روه‌ها گووتی: “یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا، جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور بوو، وه‌ك ماده‌ی 140 و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت، نه‌ته‌وه‌ی ئێمه چه‌ندین جار بووه‌ته قوربانی له ئه‌نفال و كیمیاباران و هێرشی ناڕه‌وای دیكه‌ش، به گوێره‌ی ماده‌ی 32ی ده‌ستووری عێراق ده‌بێت ته‌واوی قوربانییان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، له رێگه‌ی نوێنه‌رانمانه‌وه رووبه‌ڕووی به‌غدا ده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چیان كردووه و چی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانی و شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه”.
هه‌روه‌ها گووتی: “ته‌نها پارتی ده‌توانێت به‌رگری له مافی ئێوه بكات، لایه‌نی دیكه هه‌بووه چووه داوای كردووه فشار بخرێته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی شكست بهێنێت، داوای كردووه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ ئه‌وه بووه بڵێن حكوومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت مافه‌كانی به‌دی بهێنێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پارتی كراوه‌ته ئامانج”.
مه‌سروور بارزانی گووتی: “داواتان لێده‌كه‌م به‌ر له‌وه‌ی بڕیار بده‌ن بیربكه‌نه‌وه، بزانن متمانه‌تان به كێیه له داهاتوو سه‌ركردایه‌تیتان بكات كه بێگومان پارتییه، بۆ ئه‌وه‌ی را و بڕیاری ئێوه بگاته شوێنی خۆی، خۆتان و هاوڕێیانتان بچنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆتان به پارتی بده‌ن، بڕوا به خه‌ڵكی دیكه‌ش بهێنن، ده‌نگ بده‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌نگ نه‌ده‌ن، خه‌ڵكی دیكه له بڕی ئێوه له رێگه‌ی دیكه‌وه ده‌نگ ده‌دات”.
گرنگه هه‌موو تاكێكی ئێوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دووپاتی بكه‌نه‌وه سوورن له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین و له رێگه‌ی نوێنه‌رانه‌وه له به‌غدا به‌رگریتان لێده‌كه‌ن و له ئاستی متمانه‌ی ئێوه‌دا ده‌بن.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێگه و په‌روه‌رده‌ی پارتی و بارزانی بێت، خاوه‌نی سه‌رۆك بارزانییه، راستگۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێوه و له به‌غداش به‌رگریتان لێده‌كات و له هه‌مووان زیاتر له خه‌می ئێوه‌دایه.. جارێكی دیكه‌ش داوا ده‌كه‌م ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بن.