مه‌سرور بارزانی: كه‌سێك دژی ریفراندۆمی میلله‌ته‌كه‌ی بێت، چۆن له‌به‌غدا به‌رگری لێده‌كات

ئه‌مرۆ له‌میانی وتارێكی دا له بانگه‌شه‌ی كه‌مپینی قوتابیان و لاوانی، بۆ لیستی 184ی پارتی، مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند”بەنسبەت ئێمە ئەم هەڵبژاردنە تەحەدایەکە، چونکە بەشداریمان لە ریفراندۆم کرد بۆ دەستنیشانکردنی مافی چارەنووسی نەتەوەکەمان، بەڵام زۆر بەداخەوە بەهۆی خیانەتی چەند کەسێک ئەو ئەنجامەی چاوەڕێی بووین تاوەکو ئێستا نەهاتووەتەدی. بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە رێگەمان لێدەگرێت، بەڵکو بە هەموو شێوەیەک خەبات دەکەین بۆ دەستبەرکردنی ئەو مافە چارەنووسسازە”.
هه‌ر له وتاره‌كه‌ی دا مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها گوتیشی” ئێمە قەت نەمانویستووە شەڕ ببێت، ناخۆشی رووبدات و دووژمنکاری لەنێوان ئێمە و بەشەکانی دیکەی عێراقدا هەبێت، بەڵام بەپێچەوانەوە زۆر لایەن هەبوون کە ویستیان ئەنقەست نیەت و مەرامی میللەتی ئێمە بەشێوەیەکی دیکە لێکبدەنەوە و هێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر کوردستان، بەداخەوە بە هاوکاری چەند لایەنێکی خۆفرۆش و خاکفرۆش توانیان کێشەی گەورە بۆ وڵاتەکەمان دروستبکەن”.
مەسروور بارزانی گوتیشی “ریفراندۆمی ئێمە بۆ ئەوە بووە ئەو مافە دەستەبەربکەین، ئێستاش ئەگەر بتوانین بە ناردنی نوێنەری راستەقینەی ئێوە بۆ بەغدا داکۆکی لەو مافە چارەنووسسازە و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بکەین، ئێمە لەسەر هەمان رێگە بەردەوامدەبین و پارێزگاری لەو مافە دەکەین”.
مەسروور بارزانی جەختیکردەوە “دڵنیابن ئەوانەی دژایەتی ریفراندۆمیان کردووە، سبەی لە بەغدا پشتگیری و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد ناکەن”.