وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل: ئێران وێران ده‌كه‌ین باجه‌كه‌ش چی بێت ده‌یده‌ین
له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیلاف وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ( ئه‌ڤگیدۆر لیبه‌رمان) ده‌لێـ”ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی ھێرش بكاته سه‌ر ئێران، تاران وێران ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له سووریا خاپوور ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ش باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت ئاماده‌ن بیده‌ن و ده‌شلێـ”نامانه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كه‌س بكه‌ین، به‌ڵام رێگه به بنكه و سه‌كۆ سه‌ربازییه‌كانی ئێران له سووریا ناده‌ین ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌كیش بێت. رژێمی ئێرانیش له دوا رۆژه‌كانی دایه”.
لێبه‌رمان له دیمانه‌كه‌ی دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیلاف ده‌شلێـ” رژێمی ئێران له دوا رۆژه‌كانیدایه و ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه، تاران له رووی ئابوورییه‌وه هه‌ره‌س ده‌هێنێ، ئه‌وه‌ش وا له رژێمی ئێران ده‌كات كه تا ئێستا 13 ملیار دۆلاری له سووریا خه‌رجكردووه و ساڵانه ملیارێك دۆلار له حزبوڵڵا و جیهادی ئیسلامی و میلیشیا تیرۆریستییه‌كانی دیكه خه‌رج ده‌كات، گه‌نجینه‌كانی به به‌تاڵی بمێنێته‌وه”.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌شلێـ”سه‌ركرده‌كانی ئێران و سوپای پاسداران ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵك و داهاتی خه‌ڵكی ئێران‌دا گرتووه‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی داڕووخانێكی مه‌ترسیداری ئابووری و درووستبوونی گرووپی ناڕازی و خۆپیشاندان و رۆژ له دوای رۆژیش گه‌وره‌تر ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌شلێـ” رژێمی ئێران له دوا رۆژه‌كانیدایه و ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه، تاران له رووی ئابوورییه‌وه هه‌ره‌س ده‌هێنێ، ئه‌وه‌ش وا له رژێمی ئێران ده‌كات كه تا ئێستا 13 ملیار دۆلاری له سووریا خه‌رجكردووه و ساڵانه ملیارێك دۆلار له حزبوڵڵا و جیهادی ئیسلامی و میلیشیا تیرۆریستییه‌كانی دیكه خه‌رج ده‌كات، گه‌نجینه‌كانی به به‌تاڵی بمێنێته‌وه”.