دیار موفتی : وازم له‌ یه‌كێتی هێناو كار بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی دیموكراسی ده‌كه‌م

دیار موفتی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانی كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی له كاركێشایه‌وه‌، ڕاگەیاند: “وازم لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێناوە و ئێشتاش کار بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەورەی دەکەم“.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ ده‌ست له‌ كاركێشاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند: کە ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ یەکێتیی نەبووە، بەڵام هۆکاری وازهێنانەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە یەکێتی چەند ساڵێکە کۆنگرەی چوارەمی نەبەستووە وھەرجارەی پاساوێک بۆ نەبەستنی کۆنگرە دەھێنێتەوە، بێگومان ئەمەش کێشەکانی یەکێتی ئاڵۆزتر کردووە.

دیار موفتی، ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، گوتیشی: ”ئەگەر یەکێتی کۆنگرەی ببەستایە یان خۆی ڕێکبخستایەتەوە، من پێشبینی باشم بۆ یەکێتی دەکرد، تاوەکوو دەنگێکی باش بھێنێت، یان بەشێوەیەک لە شێوەکان کورسییەکانی زیاد بکات، بەڵام یەکێتی بەم بارودۆخەی ئێستایەوە ناتوانێ دەنگەکانی پێشووی بھێنێتەوە، بێگومان دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات“.

Back to top button