حاكم شێخ له‌تیف : عه‌بادی له پایته‌خته‌كه‌ی خۆی له زبڵداندا نقوم بووه
حاكم شێخ له‌تیف،هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ره‌خنه له پێشوازیكردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد ده‌گرێت له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق .
حاكم شێخ له‌تیف په‌رله‌مانتاری پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك له ژێر ناونیشانی (“بالروح بالدم نفدیك یا عبادی” كراوه. وتم میلله‌تێكی هیچین!) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت: عەبادیەک کە لە بەغدا و شارەکانی تری عێراق ھێلکە باران دەکرێت و تەنەکەی بۆ لێدەدرێ ،عەبادیەک کە بە سودفەو لە وەقتی زائیعدا کراوە بەسەرۆک وەزیران خۆشی باوەڕی نەدەکرد عەبادیەک کە بەغداێ پایتەختەکەی خۆێ خەریکە لە زبڵدا نقوم دەبێ ،عەبادیەک کە جگە لە موچەکەی «کە ئەویش ھی ئەو نیە »ھەموو شتێکی لە کوردستان خراپترە،عەبادیەک کە بۆتە گاڵتەجاڕی میدیا عەرەبیەکان.
هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌شڵێت :”عه‌بادی دەیوت من جیاوازی نەکەم ، کەس نەبوو پێی بڵی سید الرویس ، ئەی ئەوە کێیە حەشدی شەعبی تورکمانی تائیفی کردۆتە کەڵەگا بەسەر کوردەوەو بە نوێژی نیوەڕۆ تەعدا لە خەلکی دوزو ناوچە جێناکۆکەکان دەکەن”.