چیک باڵیۆزخانەکەی دەگوازێتەوە ئۆرشەلیم
دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم، سەرۆکی چیک-یش بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل بگوازێتەوە ئۆرشەلیم – قودس.
میلۆس زێمان، سەرۆکی کۆماری چیک دوێنێ چوارشەممە 25ی4ی2018 رایگەیاند:”پلانی ئەوەمان هەیە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان لە تەلئەبیبەوە بگوازینەوە ئۆرشەلیم”.
سهرۆكی كۆماری چیك راشیگەیاند:” گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەیان بۆ ئۆرشەلیم بە سێ قۆناخ دەبێت؛ لە قۆناخی یەکەمدا لە مانگی داهاتوو کۆنسوڵخانەیەکی شەرەف لە ئۆرشەلیم دەکەنەوە، هەوڵیشدەدەن بەر لە کۆتاییهاتنی ئەمساڵ باڵیۆزخانەکەیان بگوازنەوە ئۆرشەلیم – قودس”.