هاوژینی شه‌هید حسێن مه‌نسور: من چۆن پێشوازی له عه‌بادی بكه‌م له خورماتوو كه‌ركوك به‌ده‌بابه‌ی ئهبرامزبهسهر لاشه‌ی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ڕۆیشت
لیوا حسێن مەنسوور، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو لە وەزارەتی پێشمەرگە لە رۆژی 31-1-2015 لە گوندی مەلا عەبدوڵڵای سەر بە پارێزگای كەركووك شەهیدبوو.
كاتژمێر 11:00ـی شه‌وی چوارشممە 25-4-2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپەیمانی “نه‌سر” داوادەکات سەردانی خانه‌واده‌ی شه‌هید لیوا حسێن مه‌نسوور بکات، بەڵام ئەو خانەوادەیە رەتیدەکەنەوە پێشوازی لێبکەن .
بەپێی زانیارییەکانی خواكورك به‌رپرسی نووسینگه‌ی عه‌بادی داوایلێكردوون پێش سهردانەکە ماڵه‌كه‌یان بپشكنن و منداڵه‌كانی شه‌هید حسێن ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه له‌گه‌ڵ عەبادی بگرن، به‌ڵام هاوژینی لیوا حسێن مه‌نسوور ئه‌وه‌ی ره‌تكردووەته‌وه.
چنار حه‌سه‌ن، هاوژینی شه‌هید حسێن مه‌نسوور رایگه‌یاند:”به‌رپرسی نووسینگه‌ی عه‌بادی داوایلێكرم پێش سه‌ردانیكردنیان ماڵه‌كه‌مان بپشكنن و منداڵه‌كانم ئامادەبکەن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌ی نه‌سر-دا بگرن، بەڵام رهتمكردەوه بهوشێوەیە سه‌ردانمان بكرێت و منداڵه‌كانیشم بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارناهێنم”.
چنار حه‌سه‌ن ڕاشیگه‌یاند: “به نووسینگه‌ی عه‌بادیم گوت بیرتنه‌چێ هاوژینی من لەپێناو ئازادیی خاكی كه‌ركووك شه‌هیدبوو، خۆشتان ده‌زانن حاڵی ئێستای كه‌ركووك چۆنه. من، چۆن پێشوازی له دووژمنی گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م، چۆن پێشوازی له عه‌بادی بكه‌م کە له خورماتوو و كه‌ركووك ده‌بابه‌ی ئه‌برامزی به‌سه‌ر لاشه‌ی پێشمه‌رگه‌دا ده‌هێنا”.