ئاراس جەنگی: پێویسته حكومهتی عێراق بزانێت پارتی وازی لە سەربەخۆیی نەهێناوە, نیهتی باش نیه
لهدوای خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر گرووپی خیانهتكاری یهكێتی بهردهوامن له دژایهتی كوردستان, له دواههمین پهیامیشیان, ئاراس جەنگی برازای مام جەلال پیلاندارێژهری خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر، له رێگای نامهیهك حكوومەتی عێراق لە هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هێنانەدی سەربەخۆیی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە.
ئاراس جهنگی له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك پەیامێكی بۆ حكوومەتی عێراق ناردووە، گوایە بەغدا لە هەوڵەكان پارتی بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی و دابەشكردنی عێراق ئاگادار دەكاتەوە.
لە پۆستەكەی ئاراسدا هاتووە “پێویستە حكوومەتی عێراق ئاگادار بێت، هەر وەکو هەردوو بەڕێزان ئاڵا تاڵەبانی و مەحمود ڕەزا ئاماژەیان پێدا، پارتی نیەتێکی باشی بەرامبەر حکوومەتی عێراق نیە و ئێستەش بەردەوامە له هەوڵی جوداخوازی و دابەشکردنی عێراق”.
هەروەها نووسیویەتی “ئەوەی بینیمان بە ڕیفراندۆمە نەخەمڵێندراوەکەیان، میللەتەکەمانیان تووشی نەهامەتی کرد و هەوڵەکانیان بۆ پارچەکردنی عێراق شکستی هێنا، بەڵام ئەوەی بەچاو دەبیندرێ ئەوەیە کە پارتی نیەتێکی باشی نیە و ئێستەش کار لەسەر پیلانەکانی پێشووی دەکات”.
جێی باسە ئەم پەیجەی ئاراس جەنگی زیاتر لە 21 هەزار ڵایەكی هەیە و بەردەوام یەكێتییەكانی لایەنگری خۆی و لاهور جەنگی برای، لەوێوە پشتیوانی بۆ هەڵوێستەكانیان لە عێراقچیەتی و دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان دەردەبڕن.