ڤیدیۆ: یەكگرتوو نهێنی سەردانەكەی بارزانی ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتوو لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی كوردستان 24 نهێنی سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات و دەلێت، چوارتەوەری سەرەكی لەو سەردانە باس دەكرێت، ئەو تەوەرانەش راستەوخۆ پەیوەندی بە خەڵكی كوردستان و داهاتووی كوردستانەوە هەیە.
محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تەوەرەكان ئاشكرا دەكات و دەلێت پرسی مووچه و بوودجه، نه‌وت، ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ و قۆناخی دوای ئازادكردنی شاره‌كه و پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه.
هەروەها ئەوەشی راگەیاند به‌غدا هه‌ر له ئێستاوه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه نه‌رمیان نواندووه، دەشلێت لەبارەی پرسی سەربەخۆی كوردستان دەلێت ئێمە لەئێستاوە دەوڵەتین بەس ئیعترافی دەوێت، ئەمەش دەبێت لەگەڵ بەغدا باس بكەین.