بنه‌ماڵه‌ی شێخ مه‌حموودی له باره‌ی ئه‌و هاولاتیه‌ی به ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له ڕه‌وتی حیكمه كاندیده رووكردنه‌وه ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ك به ناوی (مسته‌فا) به ناوی بنه‌ماڵه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له‌سه‌ر ره‌وتی حیكمه خۆی كاندید كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق, بنه‌ماڵه‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فید(شێخ مه‌حموودی نه‌مر)ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و هاووڵاتییه كورده‌ی كه به‌ناوی شێخ مه‌حمووده‌وه له‌سه‌ر لیستی ڕه‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم خۆی كاندید كردووه و له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وان بێت.
مه‌حموود حه‌فید زاده نه‌وه‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فید زاده كه یه‌كێكه له شۆڕشگێڕه ناوداره‌كانی كورد ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و كه‌سه ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی مه‌حموود حه‌فیدزاده:-
هاوڵاتیانی خۆشەویست
ئەم عیسی ناوە کە بەناوی شێخ محمودی حەفید بانگەشەی هەڵبژاردن بۆخۆی دەکات لە رەوتی حیکمەدا دوور‌و نزیک هیچی ئێمە نیەو ئاگاداریشمان کردۆتەوە کە جارێکی تر کاری وادووبارە نەکاتەوەو بەهیچ شێوەیەک لێی قبوڵ ناکەین و ڕووبەڕووی دادگا و یاسای دەکەینەوە ، ئاشکرایە ئەو ڕێچکەو ئاراستەیەی ناوبراو و هاوڕێکانی گرتویانەتە بەرهیچ خاڵێکی هاوبەش لەنێوان خەبات و ڕێبازی شێخ محمود و شۆڕشەکەی پێکیانەوە گرێ نادات . هەروەها ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەم مسته‌فا برام کە چۆتە ڕیزەکانی ڕەوتی حیکمە دورو نزیک پەیوەندی نەبەئێمەوە نە بەبنەماڵەی حەفیدەوە نیە ٠
نیگەرانین لەو کاروکردەوانەی و نامانەوێ بەهۆی ئەم هەڵوێستەوە مێژووی پاک و خەباتی یەک سەدەی ئەم بنەماڵەیە لەکەدار ببێت ، بۆیە نەک هەر برا بەڵکو هەر کەسێک لە بنەماڵەکەمان کارێک بکات کە پێچەوانەی خواستی ئێمەو گەلەکەمان بێت بێ بەری دەکەین ، ئەگەر هەرتاکێکی کوردیش ڕەفتارێکی هاوشێوە بکات هەمان تێڕوانینمان بۆی هەیە ، لەدیدی ئێمەدا هەر کوردێکی خاوەن هەڵوێست و دڵسۆز بەکوردستان نەوەی شێخ محمودی حەفیدە ، چونکە شێخ محمود خەباتی بۆ مافەڕەواکانی نەتەوەی کورد کرد‌و جگە لە ( سەربەخۆیی کوردستان ) هیچ ئامانجێکی تری نەبوە ، باهەموو جەماوەری کوردستان بزانن ئێمە لەم جۆرە کەسانە بێ بەرین ، بەڵێن دەدەین هەروەکو هەمیشە لەبەرەی گەل و لەخەباتی کوردایەتیدا نەوەستاوین بەشانازیەوە بەردەوام دەبین لەخزمەتی گەل و نیشتیمانەکەمان تاگەیشتن بە ئامانج و ئاواتەکانی شێخی نەمرو نەتەوەی کورد ٠
سەرکەوتوبێت ئیرادەی گەلی کورد سەرشۆڕی بۆ هەرکەسێک لە پێناوی دەستکەوت و سامان و پۆست‌دا پشت دەکاتە نیشتیمان ٠
محمود حەفیدزادە